لەقاودانی دوو دزی یارمەتیەکانی خەڵک لە سەرپێڵی زەهاو

0
1734

بەپێی ئەو زانیاریە ورد و جێگای متمانانەی کە لە کرماشانەوە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتوون و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، دوو کەسی سەر بە ڕژیم لە سەرپێڵی زەهاو، یارمەتیەکانی خەڵکی کوردیان بۆ ناوچەی سەرپێڵی زەهاو دزیوە و بەناوی یارمەتیی خامنەیی لە ناو خزمەکانی خۆیان دابەشیان کردووە. ڕۆژی کورد بە ئەرکی نەتەوەیی خۆی دەزانێ، لەقاویان بدات

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی ورد و جێگای متمانە کە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی نوامبر بەرانبەر بە ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوو کەسی سەر بە ڕژیم بە ناوەکانی محەمەد نەزەری و پێش نوێژی شاری سەرپێڵ زەهاو، مەلا ڕەشید تایشەیی، دوو وانێت کەل و پەلی یارمەتیی خەڵکی کوردستان بۆ ئەو دەڤەرەیان لە دوکانی موحەمەد نەزری کە لە پشت مزگەوتی سونیەکان هەڵکەوتووە، کۆگا کردووە و دواتر بە ناوی یارمەتیەکانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەناو خەڵکدا دابەشیان کردووە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، محەمەد نەزەری کە خۆی خستۆتە ناو کاروباری کۆگا و پاشکۆکردنی یارمەتیەکانی خەڵک بۆ لیقەوماوان، تا ئێستا چەند جاری تریش ئەو پیلانە ناکوردانەیەی جێ بە جێ کردووە.

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن، کە محەمەد نەزەری لەلایەن خودی سپای تیرۆریستیی پاسداران و بە مەبەستی جێ بە جێ کردنی پیلانەکانیان، وەک کەسێکی خۆبەخش و چالاکی مەدەنی خزێندراوەتە ناو ئەو کارەوە و ئەرکەکانی خۆی لە هەمبەر ڕژیم و سپای تیرۆریستیی پاسداران جێ بە جێ دەکات.

محەمەد نەزەری هەر بە بنەماڵەوە جاشە و لە ئێراق جاشی بەعس بوون.

مەلا ڕەشید یان هەمان مەلا سیگاری

مەلا ڕەشید، ناسراو بە مەلا سیگاری کە پێش نوێژی شاری سەرپێڵی زەهاوە، لەلایەن زۆربەی خەڵکەوە وەک کەسێکی قێزەون و سەر بە ڕژیم چاوی لێدەکرێ و ناسراوە و نوێنەری خامنەیی لەو شارەیە ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ڕووی ئایینیەوە دەیان قسە و باسی لەسەرە.

دووکانی موحەمەد نەزەری لە پشتی مزگەوتی سونیەکان هەڵکەوتووە

مەلا ڕەشید یان هەمان مەلا سیگاری پێش نوێژی مزگەوتی سونەکانە کە وەک باس کرا لە پێش دووکانی محەمەد نەزەری هەڵکەوتووە.

خۆشخزمەتیی مەلا رەشید بە ڕژیم و بەتایبەتی بە عەلی خامنەیی، وایکردووە کە تا ئێستا هیچکام لە کوڕەکانی سەربازییان نەکردووە و لە هەمان کاتدا بەرپرسیارەتیی چەندین جۆر کار و کاڵایان لە لایەن ڕژیمەوە بۆ بڕاوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.