لەسەر دیوارەکانی هەڵەبجە دروشمی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران دەنوسرێت

0
2013

ماوەیەکە کۆمەڵێک گەنج لە شاری هەڵەبجە پرۆژەیەکیان بەناوی (دیکیۆمێنتی زمانی دیوارەکان) ڕاگەیاندووە، کە بریتییە لە نوسینی دروشمەکانی بەسیج-ی سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر دیوارەکانی هەڵەبجە و شارەدێی سیروانی سەر بە هەڵەبجە، کە ئەو دروشمانە لەکاتی شەڕی ئێران و عێراق و ئێستاش لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەکاردێت.

چەند نمونەیەک لەو دروشمانە:

“ئیسلام براوەیە، کوفر لەناودەچێت”

“جەنگاوەری ئازا خوات لەگەڵ”

“لەخۆبایبوون + بەلارێداچوون = شکست

بەسیج، هێزێکی میلـلی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە.

بەپێی لێدوانی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو پرۆژەیە بۆ ڕۆژ نیوز، ئەو کارە لەژێر پاساوی، وەبیرهێنانەوەی زەبر وزەنگی بەعس لەسەر کوردو بەتایبەتی لەسەر باژێڕی هەڵەبجە و کیمیایی باران و مەرگی ٥ هەزار کەس لەو باژێڕە ئەنجام دەدرێ.

چالاکێکی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە بەهۆی نیشتەجێ بوون لە کوردستانی باشوور، نەیهەویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەمبارەوە بۆ ڕۆژی کورد دوا و گوتی: “وەک من ئاگادارم ماوەیەکە ئەو پیلانە و پیلانی هاوشێوە بەتایبەتی لە هەڵەبجە بەڕێوە دەچن، هەڵبەت پیلانەکان بە گشتی زۆنی سەوزیان تەنیوەتەوە، لە کەرکووکیش ناوەندێکی ڕۆشنبیری بەناوی خومەینی کار و چالاکی دەکا، لە سلێمانی ئەمساڵ ڕێوڕەسمی عاشوورا بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناو بازاڕ و خەڵکدا کرا و حوسێنیەکەی سلێمانی زۆر ڕاشکاوانە کار دەکا، ئەوە جیا لەوەیە کە بە پێی ئاماری هەندێک ناوەندی ئاسایش، زیاتر لە ٧٥٠ شانەی نوستووی ئێران لە سلێمانی بوونی هەیە”.

ئەو چالاکە سیاسیه‌ هەروەها گوتیشی: “ئەو پیلانە کە لەژێر ناوی زیندوو ڕاگرتنی زامەکانی هەڵەبجە بەڕێوە دەچێ، هیچ پاساوێکی نیە، سەیریش ئەوەیە کە لە کوردستانی نیوەئازاد بە فارسی ئەو درووشمانەیان نووسیوە و ڕوونە کە بەڕێوەبەری شاراوەی ئەو پیلانە، قاسم سلێمانی ـیەکانن. بۆ بەرزڕاگرتنی مێژو و زامەکانی هەڵەبجە، عومەر خاوەر بەسە یان دەکرێ شوێنێک وەک ئەمنە سوورەکەی سلێمانی کە نیشاندەری ئازارەکانی کورد و کۆڕەوە، بکرێتەوە، ئیتر هیچ پێویستیەک بە نووسینەوەی درووشمی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران کە هۆکاری سەرەکی بوو لە کیمیابارانی هەڵەبجە، نیە، سەیریش ئەوەیە کە ئەو کەسانە، ئێران بە دوژمنی کورد نازانن”.

14886215_1842818822597005_1630834654_n

14936878_1842818809263673_111617602_n

14936969_1842818812597006_9820610_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت