لەسەدا ٣٧ی بریندارانی تەقینەوەی مین لەکوردستان تەمەنیان کەمتر لە ١٥ ساڵە

0
645

لەسەدا ٣٧ی ئەو کەسانەی کە بە هۆی تەقینەوەی مین لە کوردستانی ئێران بریندار بوون تەمەنیان لە ژێر ١٥ ساڵ دایە.

، کارناسێکی کورد کە مامۆستای زانکۆی کوردستان لە سنەشە، لە توێژینەوەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە سەدا ٣٧ی ئەو کەسانەی کە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی کەوتوونەتە سەر مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی رێژیمی ئێران و عێراق و بریندار بوون، کەمتر لە ١٥ ساڵ تەمەنیان هەیە.

لە توێژینەوەی دکتور حوسێن محەممەدزادەدا هاتووە کە لە سەدا ٩٥ی بریندارەکانیش پیاون.

محەممەدزادە بە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی وتووە: “بەپێی دوایین زانیارییەکان، کاریگەری مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق هەتا ٥٠ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت”.

بە وتەی ناوبراو، “لەسەدا ٧/٩ لە مینە بەجێ‌ماوەکانی سەردەمی شەڕ لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانە و لە سەدا ٨٠ی لە گوندەکان و لە سەدا ١٧ی لە شارەکان دایە”.

لە سێ مانگەی سەرەتای ئەمساڵدا ١٢ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون، کە لە نێوان قوربانیاندا کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ و دوو منداڵی کەم تەمەن دەبیندرێت.

کوژران و برینداربونی هاووڵاتییانی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕێ ئێران و عێراق لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی رێژیمی ئێران بە بەردەوامی باسیان لە خاوێن کردنەوەی ناوجە بە مین چێنراوەکان کردووە.

ئامارە فەرمییەکان باس لەوە دەکەن، زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مینی دژە نەفەر لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی (سنە، کرماشان، ئورومیە، ئیلام و خوزستان) هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.