لەسێدارە دانی ١٠ کورد و دەستبەسەر کردنی ٢٦ چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی لەمانگێکدا

0
626

ڕۆژی کورد: سەرەڕای بانگەشە و چەواشەکاریی کەسانی سەربە دەوڵەتی “ڕیفۆرمخواز” لەمەڕ کرانەوەی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان، ئاماری پێشێلکارییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە دەوڵەتداریی حەسەن ڕۆحانیدا، ڕوو لە زیادبونو دەکەن.

تەنیا لە ماگی “مای زایینی”دا (١٢ی بانەمەڕ هەتا ١١ی جۆزەردان) سەدان حاڵەت پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە بەرامبەر بە چالاکانی کرێکاری و هاووڵاتیانی مەدەنی و ڕۆژنامەوانان، لە کوردستاندا ئەنجام دراوە.

بەپێی ئامارێک کە لە میدیاکاندا بڵاو بۆتەوە، تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا ١٠ زیندانیی کورد بە تۆمەتەکانی وەکوو “بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و کوشتنی ئەنقەست ” حوکمی لەسێدارە درانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە.

ناو رێکەوتی سێدارە زیندانی خەڵکی
١ خدر خانی ٣ی جۆزەردان قزلحەساری کەرەج
٢ غەفوور قادرزاده ٢٩ی بانەمەڕ ورمێ شنۆ
٣ داریووش فەرەج‌زاده ٢٩ی بانەمەڕ ورمێ ورمێ
٤ عەلی شموگردیان ٢٧ی بانەمەڕ ورمێ ورمێ
٥ رەحمان رەشیدی ٢٧ی بانەمەڕ ورمێ ورمێ
٦ نادر محەمەدی ٢٧ی بانەمەڕ ورمێ ورمێ
٧ حەیدەر ئەمینی ٢٧ی بانەمەڕ ورمێ ورمێ
٨ ناجی کەیوان ٢٧ی بانەمەڕ ورمێ ورمێ
٩ عەلی شەمکۆ ٢٧ی بانەمەڕ ورمێ سەڵماس
١٠ فەردین _ ر ٢٧ بانەمەڕ کرماشان، “ملا عام” هەرسین

 

هەروەها لەماوەی ئەو یەک مانگەدا (١٦) چالاکی کرێکاری لە شارەکانی سەقز و سنە، (٩) هاووڵاتیی مەدەنی لە شاری کامیاران و هەروەها (ژنە چالاکێک)ی کورد لە سنە بەناوی شەیدا رەحیمی و هەروەها (ڕۆژنامەنووسێک بەناوی امید سلێمان) لە بۆکان دەستبەسەر کراون.

جگە لەو ١٦ چالاکە کرێکارییەی شارەکانی سنە و مەریوان، ئەو ١١ چالاکە کوردەی دیکە لە دەستبەسەریی هێزە ئیتلاعاتییەکاندا ماونەتەوە چارەنووسیان لە ناڕوونیدایە.

لەدرێژەی ئامارەکەدا خۆکوژیی ١١ هاووڵاتیی کورد خراوەتەڕوو کە تەمەنیان لە نێوان ١٤ بۆ ٤٥ ساڵدایە و ٤ کەسیان کرێکار بوونە کە نزیک بە تێکڕای ئەو حالەتانە بەهۆی هەژاری و دەستکورتییە بووە.

ناو تەمەن هۆکار خەڵکی

رێکەوت

١ کوڕ_ ٢٤ ساڵ _ مەریوان ١٢ی بانەمەڕ
٢ ئا، د ١٤ ساڵ _ مەریوان ١٩ی بانەمەڕ
٣ رەئووف ٣٣ ساڵ هەژاری سەقز ١٩ی بانەمەڕ
٤ کچ ١٥ ساڵ _ کەنگاوەر ١٩ی بانەمەڕ
٥ بێهزاد عەلی‌پوور ٣٣ ساڵ هەژاری سنە ٢٢ی بانەمەڕ
٦ پیاوێک ٤٥ ساڵ هەژاری بۆکان ٢٦ی بانەمەڕ
٧ کوڕێک ٢٥ ساڵ بێکاری بۆکان ٢٦ی بانەمەڕ
٨ فەرهاد محەمەدی ٢٩ ساڵ _ قەسری شیرین ٢٧ی بانەمەڕ
٩ کوڕێک ٢٧ ساڵ _ پیرانشار ٢٩ی بانەمەڕ
١٠ کچێک ٢٤ ساڵ _ پیرانشار ٢٩ی بانەمەڕ
١١ فەرزاد پەریزەن ٣٢ ساڵ درکران لە کار کرماشان ٦ی جۆزەردان

چالاکانی سیاسیی کورد لەو باوەڕەدان، بوونی ئەو رێژەیە لە خۆکوژی، دەستبەسەر کردن، و لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد لە کاتێکدایە کە حەسەن رۆحانی و لایەنگرانی ئەو رەوتەی سەربە رژیم لە کوردستان بەردەوام بانگەشەی باشتر بوونی دۆخی ئابووری و گوزەران و کرانەوەی سیاسی لە کوردستاندا دەکەن، بەڵام بە سەرنجدان بە ئامارەکان ئیدیعای تێکرای ئەو کەسانە تەنیا لە چوارچێوەی چەواشەکاریدا خۆیان دەبیننەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.