لێبوردنی نێونەتەوەیی ناڕەزایەتیی بە حوکمێکی دادگای ورمێ دەربڕی

0
1106

رۆژی کورد: رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا، ناڕەزایەتیی بە حوکمی زیندانی کردنی یووسف کاکەمەمی، زیندانیی سیاسیی کورد، دەربرێ.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە، یووسف کاکەمەمی تەمەن ٣٥ ساڵ و وەرزێڕێکی ناوچەی بۆکان، کە پێشتر دوو جار دادگایی و بە ٩ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو، بەهۆی نووسینی ناردنی نامەیەک بۆ ئەحمەد شەهید، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیکرانی بۆبڕاوەتەوە.

ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییە ئاماژەی بەوە کردووە، دادوەری ورمێ ناردنی ئەو نامەیەی بۆ رێپۆرتێری تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوکاری کردنی “پژاک” لەقەڵەم داوەو بەم پێیە یووسف کاکەمەمی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ “پژاک” بە ٥ ساڵ زیندانیی دیکە مەحکووم کردووە.

لێبوردنی نێونەتەوەیی وێڕای بە ناعاداڵانەبوونی ئەو حوکمە، خوازیاری ئازادکرانی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەش بووە.

یووسف کاکەمەمی ساڵی ٨٦ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی مهابادەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ “پژاک” حوکمی ٩ سال زیندنای کرانی بۆ بڕایەوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، مانگی رەشەمەی ساڵی ٩٣ و هەروەها بانەمەڕی ٩٤ بە تۆمەتی تەبلیغ بەدژی نیزام و پەیوەندی گرتن لەگەڵ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، لە گرتووخانەکانی سوپای پاسدارانی و ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بەرەوووی ئەشکەنجە ببوویەوە. یووسف کاکەمەمی لە رێکەوتی ٢٦ی مانگی رێبەندنای ١٣٩٤ و بەبێ هەبوونی پارێزەر لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ‌وە حوکمی ٥ سال زیندانیی دیکەی بەسەردا سەپێندرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.