وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا، لیستێکی بڵاوکرده‌وه له ژێر ناوی “تیرۆریسته داواکراوه‌کان” که 676 که‌سی داواکراو له‌خۆی ده‌گرێت. لیسته‌که له‌سه‌ر 5 ئاستی جیاوازی داواکراوه‌کانی ریزبه‌ند کردووه، زۆرینه‌ی ره‌های داواکراوه‌کانی نێو لیسته داواکراوه‌که کوردن و ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستانن. هاوکات له لیستی یه‌که‌می داواکاراوهکانیش که به‌ره‌نگی سور نیشانه کراوه چه‌ندین که‌سایه‌تی دیاری کورد و تورکی تێدایه وه‌ک (موراد قه‌ره‌یلان- فه‌تحوڵا گویله‌ن- جه‌میل بایک – دوران کالکان…) به‌تیرۆر ناوبردنی ئه‌و ژماره‌یه زۆره‌ی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له‌كاتێكدایه ئه‌وان خه‌باتیان بۆ رزگاری گه‌لی كورد كردوه‌و له‌ئێستاشدا له‌خه‌بات به‌رده‌وامن. حکومه‌تی تورکیا پاداشتی 4 ملیۆن لیره‌ی تورکی داناوه بۆ هه‌رکه‌سێك که‌زانیاری ته‌واویان پێبدات بدات بۆ ده‌ستگیرکردنی داواکراوه‌کان.
لیستی 676 داواکراو له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ندامی پارت و لایه‌نه‌کانی تورکیا:
1. پێنسه‌د و سێ داواکراو ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان.
2. بیست داواکراو ئه‌ندامی رێکخراوی داعش.
4. حه‌وت ئه‌ندامی DKHP-C ( پارتی رزگاری شۆرشگێری گه‌لی چه‌پ)
5. ده ئه‌ندامی MLK-P (بزاوتی مارکسی لینینی حیزبی شیوعی).
6. هه‌شت ئه‌ندامی رێکخراوی قاعیده
7. سێ ئه‌ندامی پارتی حزبوڵای تورکی
بۆ بینینی سه‌رجه‌م لیسته‌كه لێره كرته بكه