لۆمۆند: رۆژاوای کوردستان، هەنگاوێک بەرەو خودموختاری

0
660

رۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکا کە تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سوریا، رووبەرووی کیشە و قەیران بۆتەوە و لەگەڵ ئەوەی هێزی مووشەکی ڕووسیا لە باکووری سوریا جێگیر بوون، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئیمکانی ئەوەیان نییە پەلاماری سوریا بدەن و لە رێگەی زەمینیشەوە بێگومان تووشی شکستی مەزن دێت.
لە وەها بارودوخێکدا لەگەڵ بەردەوامی تۆپبارانەکانی تورکیا، کوردەکانی سوریا خەریکی پێشرەوین لە ناوچەکانی باکوور و بە پشتیوانی ئەمریکا و ڕووسیا بەرەو خودموختاری هەنگاو داوێن.

لە ڕاپۆرتەکەی لۆمۆند دا هاتووە؛ دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی ئانکارا، ئەحمەد داوود ئوغڵوو، سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە (پ ی د) باڵی پ ک ک لە رۆژاوای کوردستانی بە بەرپرسیار زانی لە ئەنجامدانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە و ڕایگەیاند: تورکیا هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە نێو خاکی سوریا ئەنجام بدا. بەڵام پێناچێ تورکیا ئەو کارە بکا و بەمجۆرە ناتوانێ هیچ زیانێک بە (پ ی د) بگەیەنێت.
رۆژنامەی لۆمۆند باسی لەوەش کردووە کە کوردەکان باکووری سوریا، گەورەترین بەربەستن لەبەر دەم هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی سوریا.
ڕووسەکان بە تەواوی کۆنترۆڵی باکوووری سوریا یان لەدەست دایە و لەوێ بنکەی مووشەکییان دامەزراندووە کە رێگا نادەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری سوریا ببەزێنن.

سوپای تورکیا پێی وایە کە هێزەکانیان بە بێ پشتیوانی هەوایی ناتوانن بێنە نێو خاکی سوریا، چونکە بە دڵنیایی ڕووبەڕووی شکستی گەورە دەبنەوە و ئەگەر بێت و هێزەکانی سوریا سنوور ببەزێنن لە ئاسمان و زەوییەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و لەناو دەچن.لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی لۆمۆند دا هاتووە کە کوردەکانی سوریا وەک هاوپەیمانی ئامریکا لە شەڕی دژ بە داعش بەشدارن و ئەمریکا پشتیوانی لە کوردەکانی سوریا دەکا، لە هەمان کاتدا ئەوان لە لایەن ڕووسیاش پشتیوانیان لێدەکرێ، بەجۆرێک کە هەموو شت بە قازانجی کوردەکانە و دوو زلهێزی جیهان پاڵپشتی کوردەکانی سوریا دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.