له‌ پیرانشار به‌رپرسێكی ئیتلاعاتیی سه‌ر به‌ رژیمی ئێران کوژرا

0
673

ساعه‌ت 12ی شەوی دووشەممە،واته‌ ١٩ی گه‌لاوێژی ١٣٩٤ی هه‌تاوی قوربانعەلی پیرانی، بەرپرسی دەزگای ئیتڵاعاتی رژیمی ئێران لەشاری پیرانشار له لایەن کوڕەکەیەوە کوژرا.

سەرچاوەیەک له‌و پێوه‌ندییه‌دا رایگەیاند:” کوشتنی ئەو بەرپرسەی ئیتڵاعات بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووەو لەلایەن کوڕەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە”.

سەرچاوەکە گوتیشی:” بەرپرسەکەی ئیتڵاعات ژنی دووەمی هێناوەو ئەوەش کوڕەکەی توڕەکردووە و بووەتە هۆی ئەوەی شەوی دووشەممە ١٩ی گه‌لاوێژ لەگەڵ کوڕەکەی بەشەڕ بێن و کوڕەکەی بە چەقۆ سەری باوکی بڕیووە”.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، دوای ئەوەی ئەو بەرپەرسەو کوڕەکەی دەبێتە شەڕیان کوڕەکەی بە چەقۆ باوکی برینداردەکات و دەبینێ نەمردووەو سەری دەبڕێ”.

قوربانعەلی پیرانی، ئازەری زمانە و خەڵکی گوندی راهدانەی سەربە شاری نەغەدەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.