ڕۆژی كورد :
له ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی ناوه‌ندی پێن كورد له وڵاتی ئاڵمان، شێرزاد حه‌سه‌ن چیرۆكنووسی ناوداری باشووری كوردستان وه‌كوو سه‌رۆكی فه‌خری ئه‌و ناوه‌نده ده‌ست نیشان كرا.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٢ی
حوزه‌یران ناوه‌ندی پێن كورد سه‌ر به رێكخراوی پێن نیونه‌ته‌وه‌یی، له شاری
ئۆڵدینبۆرگی ئاڵمان ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی خۆیان به‌ڕیوه‌برد. دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی
كۆمیته‌ی نوێی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی، هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان شێرزاد حه‌سه‌ن
چیرۆكنووسی ناوداری باشووری كوردستان و دوكتۆر بێریڤان دۆسكی هاوسه‌رۆكی پیشووی
ناوه‌ندی پێن كورد وه‌كوو سه‌رۆكی فه‌خری ئه‌و ناوه‌نده هه‌ڵبژێردران.
له ئاكامی ده‌رئه‌نجامی كۆنگره‌دا كه دوێنێ له ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌نده‌كه‌یان
بڵاو كرایه‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه داوه‌ی كه كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی
پێن كورد بۆ سێ ساڵی داهاتوو به‌م شێوه دیاری كراون :
هه‌ر یه‌ك له “ئه‌سڵی
خان یڵدرم” و “سامی تان” وه‌كوو هاوسه‌رۆكانی ناوه‌ندی پێن كورد
دیاری كران.
“عۆمه‌ر فیدان” وه‌كوو سكرتێری گشتی ده‌ست نیشان كرا. هه‌روه‌ها “ژیار
جیهان فه‌رد” و “رۆنی ستێرك” وه‌كوو ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی سكرتاریه‌تی
گشتی ، “كاكشار ئوره‌مار” و “ساڵح كهڤربڕی” بوون به به‌رپرسی
دارایی ناوه‌نده‌كه.
پۆسته‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوازانه ژێره‌وه دابه‌ش كران :
كۆمیته‌ی نووسه‌رانی زیندان : دێرسیم ئۆره‌مار
كۆمیته‌ی نووسه‌رانی ژن : دڵشا یوسف
كۆمیته‌ی نووسه‌ران بۆ ئاشتی : چیمه‌ن موراد
كۆمیته‌ی نووسه‌رانی مافه‌كانی زمان و وه‌رگێڕ : ڕه‌سووڵ گه‌یك
كۆمیته‌ی نووسه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات : ژیار جیهانفه‌رد
كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان : كاكشار ئۆره‌مار
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی پێن كورد : دڵشاد خۆشناو
كۆمیته‌ی میدیا و ڕاگه‌یاندن : به‌هار مۆفتی
پێویسته ئاماژه‌ی پێ بدرێت ڕێكخراوی پێن نێونه‌ته‌وه‌یی له ساڵی ١٩٢١ی زایینی له
شاری له‌نده‌ن دامه‌زراوه و ده‌ستی به چالاكی كردووه، هاوكات بۆ نووسه‌رانی هه‌موو
جیهان بووه‌ته هۆی په‌یوه‌ندی، وتوویژ و یه‌كگرتن. هه‌روه‌ها خه‌بات ده‌كات بۆ
پێشكه‌وتنی وێژه و ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌موو وڵاتانی دونیادا. فێدراسیۆنهكهی
پتر له ١٤٤ ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆی جیهانی له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له خۆ گرتووه
و خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامه له سه‌رتاسه‌ری دونیا. وه‌كوو یه‌كه‌م جار
بیرۆكه‌ی دامه‌زرانی ناوه‌ندی پێن كورد له ساڵی ١٩٨٠ی زایینی له لایه‌ن نووسه‌ری
به‌ناوبانگی كورد “حوسێن ئه‌رده‌م” كاری پێویستی بۆ كراوه، دواتر له مانگی نیسانی
ساڵی ١٩٨٨ی زایینی ناوه‌ندی پێن كورد له شاری كه‌مبریج له وڵاتی بریتانیا له
كۆنگره‌ی پێن نێونه‌ته‌وه‌یی پێشنیار كرا و له هه‌مان كاتیش دا به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان
په‌سه‌ند كرا و ئه‌و ناوه‌نده به فه‌رمیی دامه‌زرا و ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
هه‌ر له‌و كاته‌وه تا ئێستا ناوه‌ندی پێن كورد هه‌ر سێ ساڵ جارێك كۆنگره ده‌گرێت
و ده‌سته‌یه‌كی نوێ دیاری ده‌كات بۆ به‌ڕیوه‌بردنی چالاكییه‌كانی ناوه‌ند و ئه‌نجامدانی
كاره‌كانی. ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ش وه‌كوو باسی لێكرا له ناوه‌راستی
حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له شاری ئۆڵدینبۆرگی ئاڵمان به‌ڕیوه‌چوو و هاوسه‌رۆك و ئه‌ندامانی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری دیاریكران و ده‌ستیان به چالاكی كرد.
كۆنگره‌ی پێن نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌موو ساڵێك به هه‌ر سێ زمانی ئینگلیزی، فه‌رانسه‌وی
و ئیسپانیۆلی كه زمانی فه‌رمیی رێكخراوه‌كه‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.