له‌نده‌ن: خۆپێشاندانێک له‌ به‌ر ده‌م باڵوێزخانه‌ی تورکیه‌ به‌ڕێوه‌ چوو

0
565

ئه‌مڕۆ کاتژمێر 2 پاش نیوه‌ڕۆ به‌ مه‌به‌ستی  مه‌حکووم کردنی هێرشه‌کانی ڕێژیمی تورک بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان، خۆپێشاندانێک به‌ به‌شداری سه‌رجه‌م کوردستانیانی دانیشتووی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ چوو.
خۆپێشانده‌ران به‌ درووشمی جۆراوجۆر له‌ به‌ر ده‌م باڵوێزخانه‌ی تورکیه‌ بێزاری خۆیان به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیمی تورک ده‌ربڕی و، داوایان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی بریتانیا کرد که‌ هه‌ڵوێستی شیاویان هه‌بێ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ڕێژیمی تورکیه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان.
ئه‌م خۆپێشاندانه‌ بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر به‌ڕێوه‌ چوو دواتر نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ده‌فته‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا کرا.

12735606_1276888225660755_58930289_n 12746030_1276888232327421_1202556459_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.