لاچوونی ئابلۆقەکان لەسەر ئێران، هەڕەشە یان دەرفەت

0
1116

بەپێی ئەو هەواڵانەی ئەوڕۆ لە هەواڵدەرییە جیهانییەکان بڵاوبۆوە، گەمارۆ ئابوورێکان لەسەر ئێران لاچوون.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و فێدریکا موگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکگرتووی ئەوروپا، ئەمڕۆ و دوای ئەوەی کە سکرتێری گشتیی ئاژانسی ناونەتەوەیی وزی ناوکی، یوکی ئامانۆ، بە شێوەیەکی فەرمی باسیان لە قۆناغی کرداری پێکهاتنی ناوکی لە نێوان ئێران و شەش زل هێزی جیانیدا، کرد.

دوای ئەوەی کە هەواڵی لاچوونی ئابلۆقەکان لەسەر ئێران بڵاو بۆوە، حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکی کورتدا ڕوو لە خەڵک گوتی: سپاسی خوا دەکەم و لە هەمبەر گەورەیی ئێوە نەتەوەی لەخۆبووردوو و خۆڕاگری ئێران، سەری ڕێز دادەنەوێن و ئەو سەرکەوتنەتان لێ پیرۆز دەکەم”

هەروەها بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، دوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لە شاری تاران، خەڵک لە پردی “پارک وەی” کۆ بوونەوە و ئاهەنگیان گێڕا.

حیسام دەست پیش، مامۆستای زانکۆ و چاوەدێری سیاسی لەو بارەوە بە ڕۆژی کوردی گوت: هەرچەند ئێڕانییەکان سەرمەستی لاچوونی گەمارۆکانن. بەڵام لەو بڕوایەدام کە بەستێنی ناوخۆیی ئێران سەردەمێکی نوێ لە هەستانەوە بەخۆیەوە دەبینێ.  لەبیرمان بێ کە کرانەوەی لە سەردەمی خاتەمی بەرووی جیهان کۆمەڵگای هوشیارتر کرد و دواجار سەرهەڵدانی ٨٨ی لێکەوتەوە.

دەست پیش لە درێژەدا ئاماژە بە ئاوڕدانەوەی لە پێکهاتنی پێشووتری ئێران لەگەڵ عێراق و هەروەها شیکردنەوەی ژینگەی ناوچە و هاوکێشەکانی دەڵێ: رێکەوتنی ئێڕان و عێراق و کۆتایی شەڕی نێوان ئەم وڵاتانە وەک سەرەتایەک بۆ هەستانەوەی کۆماری ئیسلامی سەیر دەکرا. بۆیە لەم سەردەمەدا لەو بڕوایەم کە ژینگەی ناکۆکی ئێران لەگەڵ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گەشە دەکات. بەو مانایە کە سنورەکانی کۆماری ئیسلامی و خودی ئەم سیستەمە ئاوێتەی ئاژاوەیەک بووە لەم ناوچەدا کە ئەگەر داوێنی تورکیا دەگرێتەوە دەبێ داوێنی ئێرانیش بگرێتەوە. هیچ هێزێک لەم جیهانە ئێران و تورکیایەکی بەهێزی ناوێ. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمی دابەشبوون بە سەر هێزە بچووکەکاندا دەژی.

ئەو چاوەدیرە سیاسییە لە درێژەدا ئاماژە بە پێک ناکۆکی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە دەکات و دەڵێت: ئەوەی هەرەسی بە بزوتنەوەی رێفۆرمخوازەکان لە ئێران هێنا، بەشی زۆری ئەو ترسانە بوو کە لە کرانەوە بەرووی جیهانی دەرەوە سەرچاوەی دەگرت. بۆیە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیستەمگەلێک وەک کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە ناتوانێ یان لە تاقەتیدا نیە کە لەگەڵ جیهانی دەرەوە تێکەڵ بێ. بۆیە جیهانی دەرەوە سەرچاوەی ناکۆکییە. بۆیە وەک چۆن کرانەوە بەڕووی جیهانی دەرەوە لەهەمانکاتدا کە سەرچاوەی هێز بوو بۆ موبارەک، لەهەمانکاتیشدا سەرچاوەی هەڕەشەیەکیش بوو. هەر بۆیە تۆخمەکانی ئەو ناکۆکی لە کرانەوە بەرەورووی کۆماری ئیسلامی ئەوەندە زۆرن کە ئەوەمان پێناڵێ کە کۆماری ئیسلامی نمونەی چین دووبارە دەکاتەوە.

دەست پیش هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونێکی مێژوویی باس لە پیویستی خۆ ڕێکخستنی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن لەو چرکەساتە مێژووییەدا دەکات و دەڵێت: ئەگەر سەردەمانێک د.قاسملو رێکەوتنی ئێران و عێراقی وەک دەرفەتێک دەبینی بۆ دیالۆگ. بەڵام ئەم رێکەوتنەی ئێستا پێمان دەڵێ کە ئەمە دەتوانێ دەرفەتێکیتر بێ بۆ رێکخستنەوە یان هەستانەوەی دووبارە نەک دیالۆگ، جارێ زۆرمان ماوە بۆ دیالۆگ.

photo_2016-01-17_01-24-30

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.