لاوێکی خه‌ڵکی شاری سه‌قز، پلەی دووهەمی ئێرانی لە کیبڕکییەکانی “مهارت”ی وەدەست هێنا

0
531

لە شازدەیەمین کێبڕکییەکانی “مهارت” (کارامەیی)دا کە تایبەتە بە پیشە سەنعەتییەکان، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز توانی پلەی دووهەم وەدەست بێنێت.

بەپێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئەم کێبڕکیانە کە هەموو ساڵێک بە بەشداری لاوانی ژێر ٢١ ساڵ لە ئێراندا بەڕێوەدەچێت، لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان دەستی پێکرد و پاش کۆتایی و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان “ئەمیر حاجی پیرۆتی” وەک لاوی سەرکەوتوو لە بواری “لوولەکێشی و سیستمی گەرمادە” توانی پلەی دووهەم و مێداڵیای زیو بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

سەرکەوتوانی ئەم خولە لە کێبڕکێ جیهانیەکانی ٢٠١٧ لە “ئەبوزەبی” بەشداری دەکەن.

جگە لە “ئەمیر حاجی پیرۆتی” تیمی پارێزگای سنە توانی ٢ میداڵیای زێڕ لە بواری ڕۆباتیکی تیمی، ٤ مێداڵیای زیو لە بوارەکانی داڕشتنی گرافیک، جۆشکاری و لوولەکێشی، ٢ مێداڵیای بڕۆنز لە بواری ئاکواتڕۆنیک و ٣ دیپلۆمی شانازی لە بواری بەرهەمهێنانی تیمی وەدەست بێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.