لاوانی دیواندەرە، یادی کۆچکردوو محەمەد محەمەدیان بەرز ڕاگرت

0
913

کۆمەڵێک لە لاوانی وەرزشوان و ژینگەپارێزی شاری دیواندەرە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە بەرزاییەکانی کێوی بەردەسپی سەرکەوتن و بە بەرزکردنەوەی وێنەی کۆچکردوو، محەمەد محەمەدیان، یادیان بەرز ڕاگرت.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی یەکشەمە ١٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ١ی ئاپریلی ٢٠١٨، کۆمەڵێک لە لاوانی وەرزشوان و ژینگەپارێزی شاری دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە دوژندی چیای بەردەسپی ـی ئەو باژێڕە سەرکەوتن و لەوێ یادی ژینگەپارێزی کورد و نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردیان کردەوە.

محەمەد محەمەدیان، خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سەر بە شاری سنە، سالی ١٣٤٥ی هەتاوی لەدایک بووە.

بەرهەمیژیانی هاوبەشی کۆچکردوو، کورێکە بە ناوی هێمن و کچێک بە ناوی ئاڵا.

محەمەد محەمەدیان له بنەماڵەیێکی نیشتمانپه روەر لەدایک بووە و هەر لە تەمەنی منداڵیەوە هەستی بەرزی نیشتمانپەروەری پێوە دیار بووە و لە کردەوەیدا خۆی نواندووە.

 جیا لەوەی کە بۆ بژیوی ژیانی خۆی سەرقاڵی پیشەی “شیرینی سازی” بووە، وەک کەسێکی ژینگەپارێز و ڕێکخەری سەرەکیی بۆنە و ئاهەنگە نەتەوەییەکانی وەک نەورۆز لەو دەڤەرە، جێگا پەنجەی دیار بوو و ناسرابوو.

بە هۆی ناوی دایکی کە خاتوو “شکۆفە”ـیە بە محەمەدی شکۆفەش ناسراو بووە.

کار و چالاکیە نیشتمانپەروەریەکانی بەڕادەیەک بەربڵاو و دیار بووە کە چەند جاران لەلایەن ئیتلاعاتی سنە و دیواندەرەوە بانگ کراوە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە و زەخت و گوشاری لەسەر ساز بووە.

لە ئەنجامدا، محەمەد محەمەدیان، ڕۆژی شەمە، ٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، لە دوای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەتەوەیی نەوڕۆژ لە تەنگیسەر کە یەکێک لە بەرزترین بۆنە نەوڕۆژیەکانی ئەمساڵی هەموو کوردستان بوو، بە هۆی جەڵدە، کۆچی دوایی کرد.

لاوانی دیواندەرەش، ئەمڕۆ لە ڕۆژی سێزدەبەدەردا، یاد و ناویان بەرز ڕاگرت و پەیمانیان لەگەڵ نوێ کردەوە.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.