لانیکەم ٦٠ هەزار ڤیزای سەردانی ئەمریکا، دوای فەرمانی ترامپ هەڵوەشاوەتەوە

0
704

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی دانڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، فەرمانێکی کردەیی بە مەبەستی پاراستنی ئەمریکا لە هەمبە رتیرۆریسم واژۆ کرد کە بەو پێیە شارۆمەندانی حەوت وڵاتی مسوڵمان و لە ناویاندا ئێران، بۆ چون بۆ ئەمریکا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، ئەو فەرمانە جێبەجێ کراوە و دەگوترێ تا ئیستا لە نێوان ٦٠ تا ١٠٠ هەزار کەس، ڤیزایان هەڵوەشێندراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیێنەکانی ئەمریکا، دوابەدوای ئەو فەرمانەی ترامپ، لانیکەم ١٠٠ هەزار ڤیزا کە پێشتر دەرکرابوون، لەو ماوەیەدا هەڵوەشێندراونەوە بەڵام هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێس دەڵی ئەو ژومارەیە ٦٠ هەزار کەسە.

ئەو ژومارەیە لە لایەن پارێزەری دەوڵەتەوە کە لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی ویرجینا، ٦٠ هەزار کەس ڕاگەیێندراوە.

کاناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن بی سی و هەروەها ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست، ئەو هەواڵەیان لە زاری “ئێزێر رێوێنی”، یەکێک لە پارێزەرەکانی دەوڵەت لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی ئەیالەتی ویرجینا ڕاگەیاندووە کە بۆ پێڕاگەیشتن بە سکاڵاکان لەمەڕ ئەو فەرمانەی ترامپ لەو دانیشتنە ئامادە بووە، ڕاگەیاندووە و دەڵین ڕێژەکە ١٠٠ هەزار کەسە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت