كۆنگره‌ی ١٧ی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێنا

0
880

ڕۆژی كورد :
حیزبی دێموکراتی کوردستان حەڤدەهەمین کۆنگرەی خۆی گرت. کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لە ژێر ناوی “کۆنگرەی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان” و بە دروشمی “یەکڕیزی و تێکۆشان و هیوا بە دواڕۆژ زامنی سەرکەوتنمانن” بەڕێوەچوو، كۆنگره‌ دوای دوو ڕۆژ کار و تێكۆشان بە ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرنامە کارییەکانی بە سەرکەوتنەوە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

له‌ ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ١٠ و ١١ی نوامبری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی حه‌ڤده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له‌ بنكه‌ی ناوه‌ندی حیزب به‌ڕیوه‌چوو. ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندی بۆ کۆنگرە و لێکدانەوەی سیاسی لەسەر بارودۆخی سیاسیی کوردستان، ئێران، ناوچە و جیهان، گەڵاڵەی مودیرییەت و بەڕێوەبەریی حیزب، پێداچوونەوە بە بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆ، گەڵاڵەی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە چەند تەوەرێکی سەرەکیی کاری کۆنگرە بوون کە دوای تاوتوێی بەشداران وەک بەڵگەنامەی کۆنگرە پەسند کران. کۆنگرە لە بەشێکی دیکەی کارەکانیدا کۆمیتەی ناوەندیی نوێی بۆ بەردەوامیی کار و تێکۆشانی حیزب هەڵبژارد.
کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیدا بەڕێز “خالید عەزیزی” وه‌كوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کورستان هەڵبژارد.
له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له‌ وڵاتی فه‌ڕانسه‌ وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان به‌ بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ ڕیزدار “خالید عه‌ریزی” و ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌وامی و یه‌كڕیزی و ته‌باییان بۆ ده‌خوازین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.