كوردێك پلەی یەکەمی کێبەرکێی ماراتۆنی جیهانی وەدەست هێنا

0
1359

ڕۆژی کورد: لە کێبەرکێی “ڕاکردنی ماراتۆن”  کە ئەمڕۆ هەینی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری تاران و لەسەر دوو ئاستی ژنان و پیاوان، بەڕێوەچوو، کوڕە کوردێک بە ناوی “جەعفەر مرادی” لە پارێزگای کرماشان، پلەی یەکەمی ئاستی پیاوانی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

ئەو کێبەرکێیە له‌ مه‌یدانى ئازادیی تاران لە مەودای   42 كیلۆمیتر، 21كیلۆمیتر و  ٥ كیلۆمیتر بەڕێوەچوو.

 لەو کێبەرکێیەدا نوێنەری ٥٠ وڵاتی جیهان بەشدار بوو و ئەو لاوە کوردەی کرماشان، وەک نوێنەری ئێران، پلەی یەکەمی بۆخۆی مسۆگەر کرد

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت