هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیه دوو هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی دیكه‌ی كوردستانی باكووریان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و تائێستاش 46 هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون. ئاژانسی هه‌واڵی فورات بڵاوی كرده‌وه، له چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانی حكومه‌تی توركیه بۆ سه‌ر نوێنه‌رانی كورد و هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه كوردییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته، هالیس جۆشكۆن و مه‌منونه سۆیله‌مه‌ز هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانیی شارۆچكه‌ی مهلازگیریان له پارێزگای موش ده‌ستبه‌سه‌ركردوه.
له دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان, هه‌ردوو هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانیی مه‌لازگیر كه سه‌ر به پارتی هه‌رێمه دیموكراته‌كانن، ڕه‌وانه‌ی زیندانی مووش كران و ناوه‌ندی شاره‌وانیی مهلازگیریش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی حكومه‌تی ئاكه‌په‌وه بۆسه‌ر نوێنه‌ران و هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانییه كوردییه‌كانی كوردستانی باكوور تا ئێستا، 46 هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌ستگیركراون كه له جێگه‌ی 38 یان، كه‌سانی نزیك له حكومهتو ئاكه‌په دانراون و ده‌ست به‌سه‌ر بینای 36 شاره‌وانیشدا گیراوه.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه كوردستانی باكوور؛ هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانیی مه‌لازگیر ده‌ستبه‌سه‌ر كران