ڕۆژی كورد: كتێبی عێلی گه‌ورك به زمانی فارسی چاپ و بڵاو كرایه‌وه .
ئه‌و كتێبه كه باس له عه‌شیره‌ی گه‌ورك ده‌كا له لایه‌ن سه‌عید مامهندییهوه نوسراوه و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی مووساسیر و هیوا چاپ و بڵاویان كردۆته‌وه .
عێلی گه‌ورك له ٦ شاری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بڵاو و نیشته‌جێن ، له‌و كتێبه دا باسی جوغڕافیا و رووداوه مێژوویه‌كانی ئه‌و عه‌شیره‌ته كراوه
كتێبه‌كه له شاره‌كانی بۆكان ، مه‌هاباد ، سه‌قز ، سه‌رده‌شت و بانه بڵاو بۆته‌وه و له كتێبفرۆشیهكان ده‌ست ده‌كه‌وێ .