رۆژی كورد :
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وی كۆماری ئیسلامی ئێران، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نیۆیۆرك بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ٦ مانگ له‌وه پێش داوای گۆڕینه‌وه‌ی بارمتهكانيان له ئا‌مریكا كردووه، وته‌بێژێكى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێران سوور بێت لەسەر جێبەجێكردني بەڵێنەكانى، بۆ پتەوكردنى پێوهندیيە دیپلۆماتیيەكان، با ئه‌و بارمته زیندانیكراوه بێ تاوانانه ئازاد بكات.
وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا باسی له‌وه كرد و وتی ئێمه ئاگادار كراوین كه زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وی وڵاتی ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له رێكخراویكی نافه‌رمی له شاری نیۆیۆرك باسی له گوڕینه‌وه‌ی زیندانیه‌كان كردووه هاوكات ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به ده‌یان جار داوای كردووه با كیشه‌كان له رێگای مرۆڤایه‌تی و ئینسانی چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌و به‌ندكراوه بێ تاوانه ئامریكاییانه زووتر ئازاد بكرێن. ئه‌و به‌رپرسه هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد ئه‌گه‌ر وڵاتی ئێران داواكاری له سه‌ر شاندی بالوێزخانه و كۆنسولخانهكان هه‌یه له مه‌ڕ ئه‌و كه‌سانه‌ی به تاوانی سه‌رپێچی كردن له بڕیاره‌كانی لادان له یاسای بایكۆته‌كانی ئامریك به تاوانبار ده‌ركراون، كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌توانێت به ئازاد كردنی به‌ندكراوه بێ تاوانه‌كانی ئا‌مریكا نیازپاكی و راستگۆیی خۆی نیشان بدات. هه‌ر چه‌ن ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی ئاشكرا نه‌كرد كه ئایا وڵاتی ئا‌مریكا یه‌كده‌نگه له سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كان یان نا؟!
كاردانه‌وه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی وڵاتی ئا‌مریكا له سه‌ر ئیدیعای جه‌واد زه‌ریف كه باسی له‌وه كردووه ئێمه ٦ مانگ له‌وه پێش داوامان كردووه له وڵاتی ئا‌مریكا بۆ گۆڕینه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كان، به‌ڕیز زه‌ریف له كاتێك دا باس له پێشنیاری گوڕینه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كان ئه‌هێنێته ئاراوه كه پێشتر له ساڵانی رابردوو هه‌ركات باسی به‌ندكراوه سیاسیه‌كان هاتوونه‌ته ئاراوه وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران گۆتوویه‌تی كه ده‌زگای دادوه‌ری ولاتی ئێران به ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆیه.
چه‌ند هاوڵاتی ئامریكایی و چه‌ندین هاوڵاتی ئێرانی-ئامریكایی له به‌ندیخانه‌كانی ئێران دا به‌ند كراون كه ماوه‌یه‌ك پیش ئێستا و دوابه‌دوای په‌یماننامه‌ی ناوه‌كی ئێران له‌وانه جه‌یسۆن ره‌زایی شارۆمه‌ندی ئامریكایی له گه‌ڵ چه‌ن تاوانباری هاوكێشه له گه‌ڵ بایكۆته ئابوورییه‌كان ئاڵۆگوڕیان پێكرا، دۆناڵد ترامپ له‌م باره‌وه ئه‌ڵێت ئێران به‌ندكراوه‌كانی وه‌كوو بارمته ڕاگرتووه. ساڵی رابردوو هاوكات له گه‌ڵ ئازادكردنی چه‌ن كه‌س له بارمته‌كانی ئا‌مریكا له لایه‌ن ئێرانه‌وه مایك پۆمپێئۆ وه‌زیری ده‌ره‌وی ئا‌مریكا له سه‌ر توییتێری خۆی نووسی ئێران هیشتا ئامریكاییه بێ تاوانه‌كانی وه‌كوو بارمته لای خۆی ڕاگرتووه.
١- رابێرت باب لۆینسۆن ئه‌فسه‌ری خانه‌نشین كراوی رێكخراوی ئێف بی ئای له لایه‌ن بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر قاچاخكردنی سیگار سه‌رگه‌رمی لێكۆڵینه‌وه بوو له دۆرگه‌ی كیش سێ ساڵ له‌و پێش له ساڵی ٢٠١٦ له باشووری ئێران بێ سه‌روشوێن ئه‌كرێت ئاغای لۆینسۆن ساڵی ڕابردوو ته‌مه‌نی بوو به ٧١ ساڵ.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی ئێران بێ ئاگایی خۆیان له ڕفاندن و شوێنی نیشته‌جێبوونی ناوبراو ده‌ربڕیووه و چه‌ن جار ئاماده‌گی خۆیان ده‌ربڕیووه بۆ هاوكاری ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی حه‌شاردانی ناوبراو.
٢- ژیۆ وانگ هاوڵاتی ئامریكایی به ڕه‌گه‌ز چینی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر تێزی دۆكتۆرای خۆی له سه‌ر ئیجازه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران ساڵی ٢٠١٦ له كاتی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر حككومهتی قاجار له خه‌زانه‌ی كتێبخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌زگیر كرا و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین له شاری تاران كرا و به تاوانی سیخوری له دادگایی كردنێكی نائاشكرا به ١٠ ساڵ به‌ندكردن سزا درا و تا ئێستاش له به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین سزاكه‌ی تێپه‌ڕ ئه‌كات.
٣ – مایكڵ وایت دواهه‌مین بارمته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له هاوڵاتیانی ئا‌مریكا تا ئه‌مڕۆ، مایكل وایت ئه‌ندامی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئا‌مریكا و دانیشتووی ئیاله‌تی كالیفۆرنیایه كه بۆ چاوپێكه‌وتنی كچه ده‌زگیرانه‌كه‌ی سه‌فه‌ری بۆ ئیران كردبوو كه ساڵی پێشوو له شاری مه‌شهه‌د ده‌سبه‌سه‌ر كرا و تا ئێستاش تاوانی دهزگیركرانی ناوبراو ئاشكرا نیه و زانیاریه‌ك له تاوانی ناوبراو له به‌ر ده‌ست نیه به‌ڵام به پێی وته‌ی پارێزه‌ری ناوبراو بێ حورمه‌تی به رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران باسكراوه و سزای به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
٤ – سیامه‌ك نه‌مازی و باقر نه‌مازی دو هاوڵاتی ئامریكایی به ڕه‌گه‌ز ئێرانین كه ٣ ساڵ پیش ئێستا به تاوانی سیخوری ده‌سبه‌سه‌ر كراون و حوكمی ١٠ ساڵ به‌ندكرانیان پێدراوه.
٥ – نزار زه‌كا هاوڵاتی لۆبنانی دانیشتووی ئا‌مریكا ماوه‌ی چوار ساڵ له‌وه پێش به تاوانی هاوكاری له گه‌ڵ وڵاتی ئا‌مریكا و سیخوری بۆ ئه‌و وڵاته به سزای ١٠ ساڵ به‌ند كران و پێدانی بڕی ٤.٥ ملوێن دۆلار وه‌كوو جه‌ریمه مه‌حكووم كراوه ئه‌مه له كاتێك دایه كه ناوبراو وه‌كوو چالاكێكی ئه‌نته‌رنێتی له سه‌ر بانگهێشت كرانی فه‌رمی سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن رووحانی بانگهێشتی كۆنفرانسێك له ناوخۆی ئێران كرابوو.
به‌ر له ئێستاش ئینجومهنی سه‌نای ئا‌مریكا دوو ساڵ له‌وه پێش چه‌ند جار داوای ئازادكردنی بارمته‌كانی له وڵاتی ئێران كردبوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا وه‌كوو مایك پۆمپێئۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئا‌مریكا و جان بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی چه‌ن جار له سه‌ر توییتێر به فه‌رمی داوای ئازادی بارمته ئامریكاییهكانیان له وڵاتی ئێران كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئێمه پێداگرین له سه‌ر ئازادی هه‌موو بارمته ئامریكاییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ تاوان گیراون و به هه‌ڵه له به‌ندیخانه‌كانی ئێران دا به‌ند كراون و له سه‌ر داواكاریه‌كانمان پێداگرین تا ئازاد كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بارمته بێ تاوانانه بۆ ماڵه‌كانیان.