سیاسەتمەداری ناسراو و بەبژێری سەرۆککۆماریی فەڕەنسا، پشتیوانی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای کورد ڕاگەیاند/ ڤیدیۆ

0
797

کوردەکان لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ و لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ی زایینی لە هەر سێ پارچەی ڕۆژهەڵات، باشوور و ڕۆژاوا، کەوتوونەتە بەر هێرش و تیرۆر. لە باشوور، کەرکووک و ناوچەکانی گەرمیان داگیر کران لە ڕۆژاوا، دەڤەری عەفرین بە هۆڤانەترین شێوە کەوتۆتە بەر پەلاماری تورکەکان، دوو پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتیش لە ماوەی تەنیا یەک حەوتوودا تیرۆر کران.

ڕۆژی کورد ژان لوک مێلانشۆن سیاسەتمەداری ناسراو و بەبژێری سەرۆککۆماریی فەڕانسە، پشتیوانیی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای کورد ڕاگەیاند.

مێلانشۆن، هەروەها ئاماژەی بە خەبات و بەرخۆدانی گەلی کورد بەرانبەر بە دڕندەترین رێکخراوی تیرۆریستی داعش کرد.

مێلانشۆن ئەردۆغان بە دیکتاتۆری حکومەتی ئیسلامی تورکیا ناو دەبات کە شەڕی لە دژی گەلی کورد ڕاگەیاندووە، هەروەها باسی لە پەلاماردانی عەفرین کرد و ڕایگەیاند بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە گەلی کورد دەکەین.

ئەو پشتگیریە لە کاتێکدایە کە ئەردۆغان ڕوو لە ناتۆ، داوای کردووە پشتیوانیی زیاتری بۆ سەرکوتی کوردەکان لە عەفرین بکەن.

هەروەها، ڕۆژی هەینی ٢ی مارسی ٢٠١٨ بەرانبەر بە ١١ی ڕەشەمەی ٢٧١٧ی کوردی، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسەش، لە ڕێوڕەسمێک لەمەڕ دۆخی کورد کە لەلایەن ڕێکخراوی کوردی- فەڕانسیی “موسکا” بە سەرپەرشتیی دوکتور ئالێن ژان ئامۆنی، کوردی کوردستانی ڕۆژاوا پێکهاتبوو، وتارێکی لەمەڕ پرسی کورد و پەیوندیی کورد و فەڕانسە پێشکەش کرد و هاوکات پشتگیری و پیرۆزبایی خۆی بۆ ناوەندی مووسکا ڕاگەیاند.

ئۆلاند باسێکی لەسەر یارمەتیەکانی فەڕانسە بۆ گەلی کورد بەم چەشنە بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەشدار بوو دوا و گوتی: “ئێمە هەمیشە خۆمان بە قەرزداری نەتەوەی کورد دەزانین، چونکە کورد لەباتی ئێمە شەڕی داعش و تیرۆریزمی کردووە و تەنیا کوردەکان توانیان تا سەر بۆ ئەو شەڕە لەگەڵمان بن و ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیش بنەبڕ بکەن”.

لەسەر پرسی بەدەستەوەدانی کەرکووک، ئۆلاند گوتی: “کەرکووک خیانەتی ناوخۆیی بوو بۆیەش ئێمە هیچمان لە دەست نەدەهات و لە ڕاستیدا ئەوە ئێوەی کورد، خۆتان بوون کەخیانەتتان بە خۆتان کرد”.

ئۆلاند، دواتر ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی عەبادی لە هەمبەر نەتەوەی کورد لە ئێراق گرت و گوتیشی داوا لە عەبادەی دەکەین پێداچوونەوە بە سیاسەتە هەڵەکانی خۆی لە هەمبەر گەلی کورددا بکات، ئەو سیاسەتانە هەڵەن و شکستیان خواردووە.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.