قوتابخانەکانی کچانەی بۆکان، پارەی زۆرەملی بۆ “مدافعان حرم” لە قوتابییەکان دەستێنن

0
859

ڕۆژی کورد: بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی کچانەی شاری بۆکان لە کوردستانی ڕۆژهەلات، داوای بڕەپارەی هەزار تمەنیان وەک یارمەتی بۆ بەناو “مودافعانی حەرەم” لە قوتابییەکان کردووە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ڕۆژی یەکشەممە 23ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، بەڕێوەبەرانی بەشێک لە قوتابخانەکانی کچانەی بۆکان بە قوتابییەکانیان گوتووە دەبێ بڕەپارەی هەزار تمەن بۆ یارمەتی بە “مودافعانی حەرەم” بدەن.

بەڕێوەبەرەکان هەروەها بە قوتابییەکانیان گوتووە کە ئەو یارمەتییە زۆرەملییە و دەبێ سەرجەم قوتابییەکان ئەو پارەیە بدەن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو بڕەپارەیە دەخرێتە ناو سەندووقێک کە سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم داویەتی بە قوتابخانەکان و دواتر بە مەبەستی پشتگیری و پاراستنی ڕژیمی بەشار ئەسەد، بۆ سووریە ڕەوانە دەکرێ.

هەواڵنێری ڕٶژی کورد ڕاشیگەیاند کە ئەو بڕیارەی بەڕێوەبەرەکانی قوتابخانە بەپێی بڕیارێکی پارێزگای ئورمیە جێبەجێ دەکرێ بەڵام هەر جارە و لە شارێک و شوێنێک جێبەجێی دەکەن و داوا لە قوتابییەکان دەکەن ئەو بڕەپارەیە بدەن.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد هۆکاری جێبەجێ نەکرانی یەک جێی و هاوکاتی ئەو بڕیارەی لە قوتابخانەکان گەڕاندەوە بۆ پێشگرتن لە بەمیدیایی بوونی ئەو هەواڵە لە ناو میدیا و ڕاگەیێنەکانی دژبەری ڕژیم، گەڕاندەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت