قاسم شەشۆ و هێزەکانی لە شنگال لە ژێ رمەترسیی جیدی دان

0
947

قاسم شەشۆ و هێزەکانی کە دەگوترێ هەزار کەس دەبن و وەک پێشمەرگە لە ژێر فەرمانی قاسم شەشۆ دان و هەر هەموویان کوردی ئێزدیی ئەو دەڤەرەن، ئێستا لە ژێر هەڕەشەی جیدی دان و داوای هاریکاری دەکەن.

ڕۆژی کورد: قاسم شەشۆ و پێشمەرگەکانی کە خۆیان ڕادەستی حەشدی شەعبی نەکردووە بە هۆی نەبوونی خواردنی تەواو و کەرستەی شەڕ، ئیستا لە مەترسیی جیدی دان و داوای هاوکاری دەکەن.

شەشۆ و پێشمەرگە ئێزدیەکانی، دوای هەڵاتنی پێشمەرگەکانی پارتی و یەکێتی و کشانەوەیان لەو ناوچانە و ڕادەستی حەشدی شەعبی و سپای تیرۆریستیی ئێران کردنی شنگال و ناوچەکە، ئمدە نەبوون چەکەکانیان بدەن بە حەشدی شەعبی.
ڕۆکنامەنووسێکی ئاڵمانی لە بەرەکانی شەڕ بە ناوەندی ڕۆژی کوردی گوت: “حەشد داوای لە قاسم شەشۆ و پێشمەرگەکانی ژێر فەرمانی کردووە، خۆیان چەک بکەن و چەکەکنیان دابنێن بەڵام شەشۆ و خزمەکانی ڕەتیان کردۆتەوە.

ئێستا ئەوان بە جیدی لەو ناوچەیە لە مەترسی دان و حەشدی شەعبیش بە توندی هەڵیکوتاوەتە سەریان.

لەو ناوچەیە جیا لە هێزی ژێر کۆنترۆڵی شەشۆ کە دەگوترێ هەزار کەسن، هیچ پێشمەرگە و هێزێکی تری لێ نیە و ناوچەکە تەواو لە ژێر کۆنترۆڵی قاسم سلێمانی و حەشدی شەعبی دایە.

تا ئێستا شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سپای تیرۆریستیی پاسداران و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە دەگوترێ چەکی ئەمریکایی پێیە و تۆپخانەی ئێرانیان لە پشتە لە ناوچەی پردێ بەردەوامە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشانە لە کاتژمیر ٨ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینییەوە دەستیان پێکردووە و سەرجەم هێرشەکانی حەشدی شەعبی تێکشکێنراون

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.