فەڕانسە: ڕێپێوانێک بۆ پشتگیری لە بانە و کۆڵبەران بەڕێوە دەچێ

0
1011

هێرشی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی ناڕازیی بانە، تا دێت ناڕەزایەتیی زۆرتری لێدەکەوێتەوە، کوردستانیانی تاراڤگە، چەند چالاکییەک وەڕێدەخەن

ڕۆژی کورد: دوای هێرشی بەربەرینی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی ناڕازیی بانە کە بۆ بەرگری کردن لە کۆڵبەرانی کورد و ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوژرانی دوو کۆڵبەری ٢١ و ٤٥ ساڵان، بە شێوەیەکی مەدەنی هاتبوونە سەر شەقام کە لە ئەنجامدا ١١ کەس لە هاووڵاتییان بریندار بوون و چەند کەسیش دەستبەسەر کران، کوردانی تاراڤگە، چەند هەوڵێکیان خستووەتە گەڕ.

کومیتەی کوردستانی لە وڵاتی فەڕانسە لە ڕاگەیێندراوێکدا کە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە، داوای لە هاووڵاتیانی کوردی نیشتەجێی وڵاتی فەڕانسە و شاری پاریس کردووە، تا لە ڕێپیوانێک کە بۆ بەرگری کردن لە خەڵکی بانە و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە کوشتنی کۆڵبەران پێک هاتووە، بەشداری بکەن.

بەپێی ئەو ڕاگەیێندراوە، ئەو ڕێپیوانە لە ڕێکەوتی ١٠ی مانگی سێپتامبرد واتا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، بەڕێوە دەچێت و سەرجەم ئامادەکارییەکی بۆ کراوە.

بانگەوازییەکە ڕوو لە سەرجەم کوردستانیان، ڕاگەیاندن و حیزب و لایەن و چالاکانی سیاسی و مەدەنی و مافی مرۆڤ دەکات، تا لەو ڕێپێوانەدا بەشدار بن و ئازارەکانی کورد بە گوێی جیهان بگەیێنن.

ئەو ڕێپێوانە لە گۆڕەپانی ڕیپۆبلیکی شاری پاریس بەڕێوە دەچێ

کات: 14:30 دوای نیوەڕۆی یەکشەممە

Place de la république dimanche 10 septembre a 14h30 à Paris

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت