فەڕانسە:ڕێوڕەسمی ناساندنی پەرتووکی “گەلی کورد، کلیلی کرانەوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین”بەڕێوەچوو

0
836

ڕۆژی کورد:  بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە فەڕانسە، ڕۆژی هەینی، ٢٣ی ژوئەن بەرانبەر بە ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتای، ڕێوڕەسمی ناساندنی پەرتووکی “گەلی کورد، کلیلی کرانەوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین” لە فەڕانسە بەڕێوەچوو

ئەو ڕێوڕەسمە لە بنکەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە فەڕانسە و بە بەشداربوونی نووسەری ئەو پەرتووکە “ئۆلیویە پیۆ” و بەشێکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی فەڕانسە و کەسانی بیانی، بەڕێوە چوو.

لەو ڕێورەسمەدا، سەرەتا “ئۆلیویە پیۆ”، نووسەری ئەو پەرتووکە، ئاماژەی بە سەردانی خۆی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەزموونی خۆی لە کوردەکان و ناسینی خۆی لە کوردستان و ئازارەکانی گەلی کورد و کورتەیەکی لەمەڕ ناوەرۆکی پەرتووکەکەی، پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

دواتر، دوکتور فرێدریک تیسۆ، کە پێشەکیی ئەم پەتووکەی نووسیوە، باسێکی لەمەڕ گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان، پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

لە کۆتایی ئەو ڕێوڕەسمەدا، ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان خستە ڕوو و لەلایەن نووسەری پەرتووکەکەوە وڵامیان دراوە.

ئۆلیویە پیۆ تا ئێستا ٧ پەرتووکی لەمەڕ کورد و کوردستان نووسیوە کە یەکیان پەرتووکی “پرسیاری کورد”ـە کە ساڵی ٢٠٠٦ نووسیویەتی .

پیۆ لە زۆربەی هەرە زۆری گۆڤار و بلاڤۆکە بەناوبانگەکانی فەڕانسە وەک لۆمۆمند، لەمەڕ کورد و کوردستان، دەنووسێ و بابەتی بەرچاو و جێگای سرنج و تێڕامانی بڵاو کردۆتەوە و بەم شێوەیە دەورێکی کارای لە ناساندنی کورد و کوردستان، هەبووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت