فەقێ و مەلا و حیزبووڵاهیەکانی “یەزد” بە دژی ڕوحانی و خاتەمی ڕێپێوانیان کرد

0
3352

سێ ڕۆژ لەوەی پێش، حەسەن ڕوحانی سەردانی شاری یەزدـی کرد و لەو سەفەرەدا و لە لێدوانی خۆیدا بەرگری لە محەممەد خاتەمی، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران کرد و بە کار و چالاکی و خزمەتەکانی ناوبراویدا هەڵگوت و پەسنی چالاکییەکانی کرد و ڕەخنەی لەو کەسانە گرت کە بە ئاژاوەچی ناو دەبەن و گوتی “خاتەمی برای خۆشەویستی منە”.

ئەو قسانەی حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران، دۆینێ چوارشەممە ١٩ی ڕەشەممە لە شاری یەزد، دژکردەوەی لێکەوتەوە و بەشێکی بەرچاو لە فەقێ و مەلا و حیزبووڵاهییەکانی ئەو شارە لە موسەلای شاری یەزد، بە دژی قسەکانی ڕوحانی و پێداهەڵگوتن بە خاتەمی، ڕێپێوانیان کرد و بە دژی حەسەن ڕوحانی و محەممەد خاتەمی، درووشمیان دا.

ناڕازییەکان لە ڕێپێوانەکانیاندا بە دژی ئاژاوەچیەکان درووشمایان دا و هەندێ پلاکاردیان بە دەستەوە بوو کە لەسەر نووسرابوو: داکۆکی کردن لە ئاژاوەگەر….. خەیانەتە بە ڕێبەر.

وەک ڕاگەیێنەکانی ئێران باسی دەکەن، لەو ڕێپێوانە ناڕەزایەتییەدا درووشمی “نەمان بۆ ئەمریکا: و “نەمان بۆ ئیسراییل” و “نەمان بۆ ئاژاوەچی”، گوتراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.