فەرماندەی حیزبوڵلای لوبنان و بکوژی ڕەفیق حەریری کوژرا

0
972

ڕۆژی کورد: فەرماندەی گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و جێگری عیماد موغنیه پاش زیاتر لە سێ دەیە کردەوەی تیرۆریستی لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەوەکانی ئیسراییلەوە کوژرا.

هەواڵدەریی “المیادین” لە هەواڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی مستەفا بەدرەددین جێگر و ژن‌برای عیماد موغنیه، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسراییلەوە لە مقەڕێکی سەربازیی نزیک لە فڕۆکەخانەی دیمەشق کوژراوە.

حیزبوڵلای لوبنان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی کوژرانی فەرماندەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە، لە بەیاننامەیەکدا هۆکاری کوشتنی ناوبراوی بۆ “تەقینەوە”یەک لە نزیک مقەڕی مستەفا بەدرەددین لەقەڵەم داوە.

حیزبوڵلا لەو بەیاننامەیەدا بڵاوی کردۆتەوە کە هەتا ئێستا ڕوون نییە کە ئەو تەقینەوەیە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە یان هێرشی مووشەکی یان تۆپخانەیی‌ەوە بووە.

مستەفا بەدرەدین کە بۆماوەی چەندین سال لە زیندانی کوەیت‌دا بوو، بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس پاشئازادبوونی لە ساڵی ١٩٨٢ی زایینیدا، چالاکیی “جیهادی و نیزامییەکانی خۆۆی لە چەندین خولی هەستیاری ئەمنی و نیزامیی بەرخۆداندا” دەست پێکرد.

رفیق حریری، وەزیری پیشووی لوبنان کە لەلایەن حیزبوڵڵا و ئێرانەوە تاوانی لایەنگریی لە عەرەبستانی لێ ئەدرا، ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن مستەفا بەدرەدینـەوە تیرۆر کرا.

مستەفا بەدرەدین لە سەرەتای سەرهەڵدانەکانی سووریاوە بە مەبەستی پشتگیری لە ئەسەد و سەرکوتی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن ڕووی لە سووریا کردبوو.

مستەفا بەدرەدین جیگر و ژن‌برای عیماد موغنیە، فەرماندەی پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان بوو کە سالی ٢٠٠٨ لە دیمەشقی پێتەختی سووریا کوژرا.

عیماد موغنیه بەهۆی تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت و کوژرانی ٦٣ کەس، تەقاندنەوەی مقەڕی هێزەکانی ئەمریکایی لە بەیرووت و کوژرانی ٢٤١ کەس و رفاندنی فڕۆکەی TWA و کوشتنی فڕۆکەوانەکەی، ڕفاندنی ویلیام بالکی ئەندامی  ئاژانسی تەناهتت ئەمریکا، هێرش بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە کوەیت، تیرۆر کردنی کلۆنل هیگنز چاوەدێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری ئەمریکا ئەنجامدانی دەیان تیرۆری دیکە لەلایەن دادگای نێونەتەوەییەوە داوا کراو بوو.

رژیمی ئێران وێرای پشتیوانی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی حیزبوڵڵا و فەرماندە تیرۆریستییەکانی، دژایەتیی هەموو بڕیارە نێونەتەوەییەکانی بەدژی ئەو رێکخراوەیە کردووەو دوایین جار و لە کاتێکدا کە حیزبوڵڵا لەلایەن وڵاتانی هاوکاریی ئیسلامیییەوە لە تورکیا وەکوو رێکخراویکی تیرۆریستی ناسرا، حەسەن رۆحانی و جەوادی زەریف بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو بریارە لە دانیشتنی کۆتایی هاوکاریی وڵاتانی ئیسلامیدا بەشدارییان نەکرد.

مانگی مارسی ٢٠١٦، رژیمی ئیسلامیی ئێران لە تاران بە بەشداریی کازم دارابی بکوژی سادق شەرەفکەندی سکرتێری ئەوکاتی حیزبی دیمۆکرات، ئەنیس نەقاش بکوژی شاپوور بەختیار، رێوڕەسمێکی بەبۆنەوەی هەشتەمین ساڵوەگەڕی بە کوشت چوونی عیماد موغنیە بەڕێوە برد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.