فەرماندەیەکی سپا: بەرهەم هێنانی موشەکە بالستیکەکانمان زێدە کردووە

0
692

ڕۆژی کورد: سەرتیپی پاسدار، عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا، کە بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز، ڕۆژی خوێندکار لە ناو فەرماندە و ئەندامانی دەستەی زانستی و خوێندکارانی زانکۆی ئیمام حوسێن، قسەی دەکرد باسی لە زێدەبوونی بەرهەمهێنانی مووشەکەک بالستیکەکانی ئێران کرد و گوتیشی: “سەرەڕای ئەوەی کە لە دوای بەرجام تا کاتی بەکردەیی بوونی بەرجام، باس لە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستیکیی ئێرن، کێشەی سەرەکیی نێوان ئێران و ٦ زلهێزی جیهان بوو، ئێمە بەرهمەهێنانی موشەکە بالستیکەکانمان زێدە کردووە.

حاجی زادە لەمبارەوە زیاتر دوا و گوتیشی: “جیا لە بردنە سەری سەرنج و جۆریی موشکە بالستیکەکان، بەرپرسان و پسپۆڕانی ئەم بواوە بە کەڵک وەرگرتن لە شێوەی داهێنەران و ڕێگەی ناوبڕ، هەوڵی بەرهەم هێنانی موشەکی هەرزانتریان داوە و ئەمڕۆ دەبینین سەرەڕای کەمبوونی بودجە، بەرهەم هێنانمان زێدە بووە و چۆتە سەرێ”.

هەروەک خودی ڕوحانیش ئەمڕۆ ئاماژەی پێداوە کە سەرجەم هەنگاوەکانیان لە بەرجام، دەستوور و فەرمانی خودی خامنەیی بووە، حاجی زادەش گوتی ئەو موشەکانە بە ئەمری ڕێبەری بوون و گوتیشی: “ئێمە کۆسپ و تەگەرەکان و گەمارۆکانمان، تێکشکاند هەرچەند هەندێ کێشەشمان هەر ماوە و دەبێ جارەسەر بکرێن، لەو پێناوەشدا سەرجەم دەستور و فەرمانەکانی ڕێبەریمان بەجێ گەیاندووە”.

ئەو بەرپرسە باڵا نیزامییەی ئێران، کێشەی ئاسایشی لە کێشە ئابوورییەکان و ژیانی خەڵک لەپێشتر و گرنگتر وەسف کرد و گوتیشی: “ئەمڕۆ لە بواری ستراتژیکییەوە سەربەخۆ بووین و چارەسەریی کێشەی ئابووری ساناترە لە کێشەکانی بواری ئاسایش و دیفاعی و دەبێ جارێ کێشە ئاسایشییەکان چارەسەر بکەین”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت