فەرماندەیەکی تری سپای تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لە سووریە کوژرا

0
753

سەرەڕای لەئارادابوونی ئاگربەست لە تورکیە، فەرماندەیەکی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران لە سووریە کوژرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکانی ئێران، پاسدار غەڵامعەلی قولیزادە، یەکێک لە فەرماندەکانی ئێران لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، لە سووریە کوژراوە.

ماڵپەڕەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی هەروەها نووسیویانە ئەو فەرماندەیەی سپا، لە سەرەتای شەڕی سووریەوە لەو شەڕەدا بەشدار بووە.

تا ئێستا شوێن و کاتی تەواوی کوژرانی ئەو فەرماندەی سپای تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لە سووریە ئاشکرا نەکراوە.

هەرچەند کاتژمێر دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سووریە، دژبەرانی ڕژیمی ئەسەد ڕایانگەیاند کە هێرشیان کراوەت سەر و ئاگربەستەکە پێشێلکاری تێدا کراوە و ڕاشیانگەیاند ئەگەر بێت و شکاندنی ئاگربەستەکە درێژەی هەبێ، ئەوانیش لە شەڕ بەردەوام دەبن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعەڕەبیە و لە زاری ئەرتەشی ئازادی سووریەوە، ئەو ئاگربەستە، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعس و کوردەکان ناگرێتەوە.

پێشتر ئێران ڕاشیگەیاندبوو کە ئەو ئاگربەستە “بەرەی نووسرە”ـش ناگرێتەوە کە بەپێی لێدوانی ئێران لەلایەن سعوودیەوە پڕچەک و تەیار دەکرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت