فەرماندەیەکی باڵای ئەلقاعیدە لە سووریە کوژرا

0
907

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێس، پیتێر کۆک، وتەبێژی پێنتاگۆن، ڕایگەیاندووە، ئەبوئەفغان ئەلمیسری، فەرماندەی باڵای ئەلقاعید، ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە هێرشی پەهبادەکانی ئەمریکا کوژراوە.

ئەلمیسری کە یەکێکە لە ڕێبەرانی ئەلقاعیدی و پەیوەندییەکی بەربڵاوی لەگەڵ سەرجەم چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە سەرانسەری خۆرهەڵاتی ناڤین هەبوو، لە هێرشێکی هەوایی ئەمریکا لە سووریە کوژراوە.

پێشتریش لە ناوەڕاستی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، هەواڵی کوژرانی فاڕووق ئەلقەحتانی، ڕێبەر و بەڕێوەبەری چالاکییەکانی ئەلقاعیدە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی لە ئەستۆ بوو، ڕێکەوتی 23ی ئۆکتۆبر لە هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا لە ویلایەتی “کنر”، ڕاگەیێندرابوو.

چاوەدێرانی ڕووداوەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین لەو باوەڕەدان، لە بەرەبەری لەناوچوون و شکستی یەکجارەکیی داعش، بەتایبەت دوای دوو شەڕی موسڵ و ڕەقە، ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە بۆ ئەوەی مانەوە و بەهێزبوونی خۆی نیشان بدات و کەسانی جەهادی و توندئاژۆی ئیسلامی بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، دەست دەکەنەوە بە تەقاندنەوە و تیرۆر بەتایبەتی لە سووریە و ئێراق.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت