فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی سینه‌ما: چیرۆکی فیلم،سیناریۆ /به‌شی چواره‌م

0
946

بەشی چوارە: چیرۆکی فیلم،سیناریۆ

سیناریۆ چیه‌؟

سیناریۆ نووسینێکه‌ بۆفیلم، چیرۆکێکی تایبه‌ته‌ بۆ سینه‌ما ده‌نووسرێ و جگه‌ له‌ فیلم هیچ مانایه‌کی نیه‌. به‌ پێچه‌وانه‌ی چیرۆک یان شانۆنامه‌ که‌ بایه‌خێکی سه‌ربه‌خۆی ئه‌ده‌بی هه‌یه‌، سیناریۆ له‌ بابه‌ت ده‌قه‌وه‌ بایه‌خی سه‌ربه‌خۆی نیه‌ و ته‌نیا دوای بوون به‌ فیلمه‌ که‌ بایه‌خه‌ هونه‌رییه‌کانی(نه‌ک ئه‌ده‌بیه‌کانی) ده‌رئه‌که‌وێ.

سیناریۆ له‌گه‌ڵ ڕۆمان و شانۆنامه‌ جیاوازی هه‌یه‌. له‌ ڕۆماندا ڕووداو ده‌توانێ له‌ زه‌ینی که‌سایه‌تیدا ڕووبدا به‌ڵام له‌ سیناریۆدا ئه‌بێ به‌ شێوه‌ی وێنه‌ ببینرێت. له‌ شانۆنامه‌دا ڕووداو له‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆدا که‌ سێ دیواری هه‌یه‌ ڕووئه‌دات و به‌رده‌نگ له‌ جێگه‌ی دیواری چواره‌م دائه‌نیشێت و به‌ ژیان و په‌یڤی که‌سایه‌تی گه‌لی ناو شانۆ که‌ گوێ ئه‌دات، به‌ڵام له‌ سینه‌مادا ئه‌م سنووردارییه‌ بوونی نیه‌ و هه‌ر جار که‌ تیل (زاویه‌)ی کامێرا ئه‌گۆڕدرێت له‌ حه‌قیقه‌تدا تیلی بینینی بینه‌ره‌کانیش ئه‌گۆڕدرێت.

سیناریۆ‌ له‌ ڕاستیدا ده‌قێکه‌ که‌ ورده‌کارییه‌کانی په‌هنه‌ک(صحنه‌)، شوێنه‌کان، زه‌مانه‌کان،که‌سایه‌تییه‌کان، وتووێژه‌کان، ڕوداوه‌کان و هه‌رچێ له‌ فیلمه‌کاندا ئه‌بینرێت.سیناریۆ له‌ لایه‌ن سناریست یان سیناریسته‌کانه‌وه‌ بۆ ده‌رهێنه‌رێک ئه‌نووسرێت تا له‌ ڕوویه‌وه‌ فیلمێک چێ بکات.

ده‌سپێوه‌گرتن له‌ خه‌رجی له‌ به‌رهه‌مهێنانی فیلم، پێگه‌یاندنی بیرۆکه‌کان، به‌کارهێنانی گشت بیرۆکه‌کان و رێکخستنی بیرۆکه‌ په‌رته‌وازه‌کان، بڕێک له‌ گرنگترین  به‌ڵگه‌کانی بوونی سیناریۆیه‌که‌.

زۆربه‌ی سیناریۆ گه‌لی چاپکراو که‌ له‌ بازاردان،له‌ دوای چێ بوونی فیلمه‌کان بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سیناریۆ گه‌لێک هه‌ن بیانووی جۆراوجۆری وه‌کوو ئابووری یان سیاسی قه‌د چێ نه‌کراون، به‌ڵام سیناریۆکانی بڵاو کراون و له‌به‌رده‌س هه‌موان دایه‌. به‌هرام به‌یزایی له‌و‌ نموونه‌ فیلمساز گه‌له‌یه‌ که‌ له‌ پێش له‌ شۆڕشی گه‌لانی ئێران و پاش هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی بۆ چێ بوونی فیلمه‌کانی به‌ گرفت گه‌لی وه‌کوو هه‌ڵسه‌نگاندن یان ماڵی ڕووبه‌ڕوو بوه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ زۆربه‌ی بیرۆکه‌کانی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، به‌و بۆنه‌وه‌ بریاری  بڵاو کردنه‌وه‌یانی داوه‌ تا له‌و رێگایه‌وه‌ به‌ هه‌موان بڵێت که‌ هۆی چێ نه‌بوونی فیلمه‌کانی چین و له‌و کاته‌دا خوێنه‌ر هۆگر به‌ به‌رهه‌مه‌کانی “به‌یزایی” لانی که‌م له‌ خوێندنی ئه‌ندێشه‌ سینه‌ماییه‌کانی بێبه‌ش نه‌کات.

نووسه‌ری سیناریۆ ده‌توانێ خودی فیلمساز یان که‌سێکیتر بێت، هه‌ندێک له‌ فیلمسازه‌کان خۆیان سیناریستن و حه‌زیان لییه‌ فیلمه‌کانیا له‌ ڕووی سیناریۆکانی خۆیانه‌وه‌ چێ بکه‌ن.

له‌ سینه‌مای ئێران به‌هرام به‌یزایی و عه‌باس کیاڕۆسته‌می نموونه‌ گه‌لێک له‌م تاقمه‌ فیلمسازانه‌. له‌ سینه‌مایی رۆژاوادا فیلمساز گه‌لێ وه‌کوو ئینگمار برگمن، کریستۆف کیسلۆفسکی، ئالفرێد هیچکاک زۆربه‌ی فیلمه‌کانیان له‌ ڕووی سیناریۆکانی خۆیانه‌وه‌ چێ کردووه‌. به‌م تاقمه‌ له‌ فیلمساز گه‌له‌ سینه‌ما کاری‌ نووسه‌ر ئه‌ڵێن، چوونکه‌ له‌ بیرۆکه‌وه‌ هه‌تا ته‌واو بوون موڵکی ئه‌وانه‌.

جۆره‌کانی سیناریۆ ده‌توانێ ئه‌سڵی (ارجینال) یان وه‌رگیراو (اقتباس) بێت، سیناریۆی ئه‌سڵی یان ئۆرجیناڵ به‌ سیناریۆیه‌ک ئه‌وترێ که‌ بابه‌ت و چیرۆکه‌که‌ی ئه‌سڵی و له‌ دایک بووی زه‌ینی نووسه‌رێک یان سیناریستێک بێت و له‌ شوێنێکه‌وه‌ وه‌رنه‌گیرابێت، وه‌کوو سیناریۆی فیلمی “هاوشاری کین” ده‌رهێنانی “ئۆرسۆن وڵز”ه‌ که‌ له‌ نووسینی خۆیه‌تی و له‌ ڕووی چیرۆکێک یان په‌رتووکێکی تایبه‌ته‌وه‌ چێ نه‌کراوه‌.

به‌ڵام سیناریۆی وه‌رگیراو، سیناریۆیه‌که‌ له‌ ڕووی ڕۆمان یان چیرۆکێکی کورته‌وه‌ یان شانۆنامه‌یه‌که‌وه‌ چێ ئه‌بێت، وه‌کوو فیلمی “ژیوارگۆ” له‌ ده‌رهێنانی “ده‌یوید لین” که‌ له‌ ڕووی ڕۆمانی ناسراوی “بووریس پاسترناک” نووسه‌ری ڕووسییه‌وه‌ چێ کراوه‌ و یان فیلمی “زڕباوک” که‌ “فرانسیس فۆرد کاپوولا” له‌ ڕووی ڕۆمانی “ماریۆ پۆزۆ”وه‌ چێی کردووه‌.

سیناریۆکانی “شکسپیر”یش ئیلهامی داوه‌ته‌ به‌شێک له‌ سینه‌ماکاران له‌ جیهان له‌ “کۆزینتسف” ڕووسی تاکوو “لارنس ئه‌لیویه‌”ی بریتانی بووگن. “کۆزینتسف” فیلمی “هاملێت” و “شالیر”ی چێ کردووه‌ و ” لارنس ئه‌لیویه‌” فیلمی “هونه‌ری پێنجه‌م و ڕیچاردی سێیه‌م”ی چێ کردووه‌ و له‌ نموونه‌ باشه‌کانی وه‌رگیراو له‌ شانۆنامه‌ ناسراوه‌کانن. له‌ ئێرانیشدا سیناریسته‌کان له‌ چیرۆک گه‌ل و ڕۆمان گه‌لی ناسراوی ئێرانی وه‌رئه‌گرن، بۆ نموونه‌ “ئه‌میر نادری” چیرۆکی ناسراوی “تنگسیر” له‌ نووسینی ” سادق چووبه‌ک”ی کردووه‌ته‌ فیلم یان “که‌یوومه‌رس پوور ئه‌حمه‌د” چیرۆکه‌کانی ” مه‌جید” که‌ نووسینی ” هووشه‌نگ مورادی کرمانی”یه کردوویه‌تی به‌ درامای ته‌له‌فیزیۆنی.‌

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.