ڕۆژی کورد: فیلمی “ماڵی سپی” له ده‌رهێنانی ئه‌ره‌ستو مه‌فاخری و به‌رهه‌م هێنانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان، له ده‌یه‌مین خولی فستیڤاڵی ناوخۆیی فیلمی “ڕوویش” له مهشهد، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵه‌که‌ی بۆخۆی مسۆگەر کرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکان، له‌م خوله‌ی ئەم فستیڤاڵه‌دا، زیاتر له ۱۲۰۸ فیلم بۆ نووسینگەی فستیڤاڵه‌که نێردراوە که لە ناویاندا ۸۲ فیلم له به‌شی کێبه‌رکێدا به‌شداریان کردووە.
له به‌شی لاوانی فستیڤاڵه‌که فیلمی “ماڵی سپی “له ده‌رهێنانی ئه‌ره‌ستو مه‌فاخری خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵه‌که‌ی پێشکه‌ش کرا.
له‌م فیلمه‌دا هونه‌رمه‌ندان نه‌زیر میرزایی، سیروان ڕه‌حیمی، میترا ڕه‌حیمی، سه‌رکێو مسگه‌ری، به‌هرام مورادی، سۆران فه‌هیم، به‌ختیار خه‌لیلی، شیما مولایی، ئهڵاموراد ڕه‌شتیانی و شه‌کیب ئاقای به‌شداریان کردووه.