فه‌رانسه‌: ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوان تورکیه‌ و ڕووسیه‌ لە ئارا دایە

0
602

سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه‌ ڕایگه‌یاند به‌ له‌ به‌ر چاوگرتنی باروودۆخی سووریه‌، ئه‌گه‌ری ئەوە هەیە شه‌ڕ لە نێوان ڕووسیه‌ و تورکیه‌ بێته‌ ئاراوه‌.
فڕانسۆ ئۆلاند ئاماژەی بەو مەترسییە دا و  ڕایگه‌یاند: “پەیوەندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌ دۆخێکی قه‌یراناوی دایه‌ و هه‌ر بۆیەش دەخوازێ هەر شتێک لەم بارەوە پێویست بێت لەبەر چاو بگیردرێ تا پێش بە  هاتنە ئارای ئەم شەڕە بگرین”
فڕانسۆ ئۆلاند که‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رانی یه‌کێتی ئورووپا له‌ بلژیکە، داوای له‌ ئامریکا کرد بۆ پێش گرتن لە هه‌ر ئه‌گه‌رێک بۆ هاتنە ئارای شەڕ له‌ نێوان ڕووسیه‌ و تورکیه‌ هه‌وڵی خۆی بدا.

شایانی باسە کە دەوڵەتی تورکیە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا تۆپبارانی هەندێک ناوچەی کوردستانی خۆرئاوای کردووە و لە هەمان کاتێشدا لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا و دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ڕووسیە لە لایەن تورکیەوە، پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە دۆخێکی نالەباری لەخۆ گرتووە و پێدەچێ بە دەربڕینی ئامادەیی وڵاتانی عەرەبی بۆ هێنانی هێزی زەویی بۆ سووریە، ئەو قەیرانانە، قووڵتر ببنەوە.

تا ئێستا چەند جار بەرپرسانی سووریە، دەوڵەتی تورکیەیان بە یارمەتیدان و پشتگیری داعش و تیرۆریستەکان، تاوانبار کردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا دەزگا هەواڵدەری و زانیارییەکانی ڕووسیە ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورکیە خەریکی خۆسازدان بۆ هێڕش کردنە سەر سووریەیە و ڕاشایانگەیاند کە ئەمە شەڕی جیهانی سێیەمی لێدەکەوێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.