عەلی عەونی: ئەمساڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە دەچێ

0
644

ڕۆژی کورد: ئەندامێکی دەفتەری سیاسیی پارتی دێمۆکراتی کوردستان رایگەیاندووە، کە ئەمساڵی زایینی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچیت و ئیتر ئیزن بە کەس نادەین مافەکانمان پێشێل بکات.

ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسیی پارتی دێمۆکرات لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادۆ (ئیسپۆتیک)ی رووسیادا رایگەیاندوە: ئێمە بۆ سەربەخۆیی پەنا بۆ شەڕ و خوێن رشتن نابەین و تەنیا لە رێگەی دیالۆگەوە هەوڵی سەربەخۆیی بە ئەنجام دەگەیەنین.

ناوبراو گوتووشیەتی، لە ئێستادا لە هەوڵی دروست کردنی پشتیوانییەکی بەرینداین و لە پێش هەموانیشدا پشتیوانیی ئەمریکا و رووسیامان پێویستە. ئەمساڵیش ریفراندۆمی سەربەخۆیی حکوومەتی کودستان بەڕێوە دەچێ و هەموو بەستێن سازییەکیشی بۆ دەکرێ.

عەلی عەونی لە درێژەدا وێڕای رەخنە گرتن لە سیستمی ئابووریی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کردووە کە قەیرانی دارایی بەشێکی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و نەبوونی سەرچاوەیەکی دیکەی دارایی و هەروەها تەرخانی کردنی بوودجەیەکی زۆر بۆ شەڕی دژ بە داعش و بڕینی بوودجەی کوردستان لەلایەن عێراقەوە، گەڕاندۆتەوە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی دێمۆکرات گوتووشیەتی: کوردەکانی سووریا لە ژێر گوشارێکی لەرادەبەدەردان و هاوکات پێویستە لە هەست بە قورسایی خۆیان بکەن و ئەم قورساییەش بۆ بە فەرمی ناسرانی مافەکانیان کەڵک وەربگرن.

چەند رۆژ پێش ئێستاش مەسعوود پارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دێمۆکرات رایگەیاندبوو، کە یان پەناو دەچین یان خوێنی ئەمجارە بۆ سەربەخۆیی کوردستان راژاوە.

میدیاکانی
هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن کە هەتا ئێستا 32 وڵاتی ئەورووپایی پشتیوانیی خۆیان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە و دەوڵەتی ئیسرائیل بە ئاشکرا پشتیوانیی لە سەربەخۆیی و بە دەوڵەت بوونی کوردستان کردووە.

چاوەدێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەتەنیا لە ئەرتشی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق بەهێزترە، بەڵکوو لە بواری ناوخۆییشە توانیویەتی ئەمنیەتی ناوخۆیی بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی باشتر بپارێزێ.

بەبڕوای لێکۆڵەران و چاوەدێران، لاوازبوونی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و سووریا و کێشەی سووریا و ئێران لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا لەلایەک کە توانای دژایەتی کردنیان نیە و هەروەها (وابستگی) تورکیا بە نەوتی حکوومەتی هەرێم بەهۆی کێشە لەگەڵ رووسیادا، باشترین دەرفەتی بۆ راگەیاندنی سەبەخۆیی کوردستان خولقاندووە.

رەفسەنجانی لە سەردەمی سەرکۆماریی خۆیدا رایگەیاندبوو: ” هیچکات ئیزن مادەین کە ئیسرائیلێکی دیکە لە تەنیشت ئێمە دروست بکرێ “، بەڵام لە پێش دەوڵەتی تورکیادا کونسولگەریی لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی کردەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 70 هەزار کیلۆمیتری چوارگۆشە پانتایی هەیە و نزیک بە 7 ملیۆن کەس حەشیمەتی هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.