عەلی شەمخانی: کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیە لە سووریە، چاوەڕوان کراو بوو

0
662

دۆینێ سێ شەممە ٢٥ی ڕەشەممە، هەر وەک پێشتر دووشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، ڤلادیمێر پوتین ڕایگەناندىوو، هێزەکانی ڕووسیە لە سووریە کشانەوە، ئەو کشاندنەوەیە دەتوانێ سەرەتای ئاڵوگۆڕێکی زۆر لە هاوکێشەکانی سووریە بێتە ئژمار، بەڵام ئەم کشانەوەیە تا رادەیەک تای تەرازووی هێز بە زیانی ئێران دەگۆڕێ. ئێران و ڕووسیە تاکە پشتیوانانی ئەسەد و ڕژیمەکەی لە سووریەن.

هەواڵدەری ئیسنا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕەشەممە وتەکانی عەلی شەمخانی، سکرتێری شۆڕای باڵای تەناهی نەتەوەیی ئێرانی بڵاو کردەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیە لە سووریە دەکات و دەڵێ: “کشانەوەی هیزەکانی ڕووسیە لە سووریە بە پێی گەڵاڵەی لەپێشوو داڕێژراو ئەنجام دراوە و لە هیچ ڕوویەکەوە، کارێکی چاوەڕواننەکراو و لەپڕ نەبووە”.

شەمخانی هەروەها باسی لە بەردەوام بوونی ئێران و ڕووسیە لە یارمەتیدانی سووریە کرد و گوتی: “یارمەتی ڕاوێژکارانەی ئێران و ڕووسیە بۆ ئەرتەشی سووریە،  لە چوارچێوەیەکی هاوبەشدا” بەردەوامە.

شایانی باسە کە لە ماوەی مانگی مارس دا چەند هەواڵێک لەمەڕ کشانەوەی هێزە ویشکانیەکانی ئێران لە سووریە بڵاو بۆوە و ئێران بە بەردەوامی نکوڵی لە بوونی هێز لە سووریە و پشتیوانی لە هێزەکانی ئەسەد کردووە بەڵام کوژرانی ئەندامانی سپاسی پاسداران و لە ناویاندا کوژرانی دوو پلەداری پلەبەرزی ئێرانی لەم حەوتووەدا، ئەو قسانەی ئێران وەدرۆ دەخاتەوە و دەریدەخات کە هێزەکانی ئێران لە ژێر ناوی (پارێزەرانی حەرەم) لە سووریا و لەبەڵ هیزەکانی ئەسەددا بۆ مانەوەی ڕژیمی ئێستای سووریە شەڕ دەکەن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.