عەلی ئەکبەر ساڵحی: لەسەر چالاکییە ناوکێکانمان بەردەوامین

0
593

دوای ڕێککەوتننامەی بەرجام، ئێران وای دەنواند کە ئەمریکا و پێنج زل هێزەکەی تری جیهان، سەرجەم گەمارۆکان لەسەر ئێران لادەبەن، حەسەن ڕووحانیش لە قسەکانیدا نەتەوەی ئێرانی بە براوەی ئەو ڕێککەوتننامەیە زانی، بەڵام پێدەچێ تا ئێستاش شتێکی ئەوتۆ لەوبارەوە و لە شێوە و ئاستی پەیوەندی لە نێوان ئێران و ڕۆژئاوادا نەگۆڕابێ.

بانکەکانی جیهان و لە پێش هەموویانەوە بانکەکانی فەرانسە تا ئێستاش دڵەڕاوکەیان لە کرانەوە و دەست پێکردنەوەی سەر لە نوێی چالاکی و پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا هەیە و دەترسن بەو هۆیەوە دیسان لە لایەن ئەمریکاوە تووشی سزای ماددی ببنەوە، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە وڵاتی فەرانسە لەگەڵ ئێران هەندێ ڕێککەوتنی ئابووری واژۆ کردووە و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری ترۆمبیل لەو وڵاتەش لەگەڵ ئێران ڕێککەوتننامەیان واژۆ کردووە. کۆمپانیاکانی بیمە و بەتایبەتی بیمەی دەریاییش بە هەمان شێوە تا ئێستا ش نەیانوێراوە بە شێوەی پێویست لەگەڵ ئێران کار بکەنەوە.

لەلایەکی تریشەوە نەک هەر هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵنەگیراونەوە بەڵکو هەندێ لە ئەیالەتەکانی ئامریکا و هەندێ لە کۆمپاکانیش گەمارۆی نوێیان لەسەر ئێران داناوە و ئەوەش وایکردووە ئێران وردە وردە، ڕۆژئاوا بە نەبردنە سەری بەڵێنییەکانی  تاوانبار بکات و بیدرکێنێت کە لەسەر چالاکییە ناکوێکانی خۆی بەردەوامە.

“عەلی ئەکبەر ساڵحی”، سەرۆکی بنکەی وزەی ناوکی ئێران لە توووێژ لەگەڵ “ئەلعەرەبیە ئەلجەدید”دا، پێداگری لەسەر درێژە پێدانی چالاکییە ناوکێکانی ئێران کرد و گوتی: ڕۆژئاوا لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی خۆیدا بەپێی بەرجام نەچۆتە پێش و تا ئێستاشی لەگەڵدابێ زۆرێک لە گەمارۆکانی هەڵنەگرتوونەوە.

ساڵحی لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە “دوای بەکرداری بوونی ڕێککەوتنی ناوکی لە مانگی ژانویە، ئێرانی ناوکی، ئێستا لە کوێیە چەندێک لە بەڵێنێکانی خۆی جێ بە جێ کردووە، ڕۆژئاوا چی، ئەو چەندێک لە بەڵێنێکانی جێ بە جێ کردوون؟” گوتی: ڕێککەوتن، پلانی کاریی کۆتاییە کە د وولایەن بۆ کۆتایی پێهێنان بە قەیرانی ساختەی ناوکی لەسەری ڕێککەوتوون. بەڕێوەچوونی پلانەکە بە شێوەیەکی باش بەردەوامە  و تا ئێسیاش من لەگەڵ ئێرنێست مونیردا بۆ تاووتوێ کردنی بەڕێوەبردنەکەی لە پەیوەندی دام. تاران بە تەواوی بەڵێنییەکانی خۆی جێ بە جێ کردووە بەڵام لایەنی بەرانبەر، وەدرەنگ کەوتنێکی هەیە و قسەکانی لە جێی خۆی نین و خۆشی لێی بەرپرسیارە، هیچ کۆسپێکی دیاری کراو بوونی نییە بەڵام من مەبەستم ئەوەیە کە هەندێ وەدوادان و وەدرەنگ خستن لە هەندێ خاڵ بە تەواوەتی بوونی هەیە.

ساڵحی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “هەڵگرتنی گەمارۆکان بە گوێرەی ڕێککەوتننامە”، یەکێک لەو وەدوادان و وەدرەنگی خستنانەیە، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێ هەندێک لە بانکە گەورەکانی ئوروپا، بە تەواوی کۆتاییان بە گەمارۆکانی خۆیان نەهێناوە، ئەوەش تەنیا بەو هۆیەوەیە کە پێشتر بەڵێنیان داوە پەیوەندی بازەرگانیان بە ئێرانەوە نەبێ، ئێمە تا ئێستاش چاوەڕوانین تا وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان، لەگەڵ یەکێتی ئوروپا پەیوەندی بگرێ و ئەو تەنگژە و کۆسپانە چارەسەر بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.