عەلی ئەشرەف مورادی: تاقیکردنەوەی چەندپاتەی ئەو ڕژیمە، هەڵەیە

0
722

بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.

بابەتی بەر دەستتان ڕای بەڕێز عەلی ئەشرەف مورادییە لەمەڕ هەڵبژاردنەکان.

مورادی: هەڵبژاردن  مكانیسمی دەستاودەست كردنی دەسەڵاتە به شێوەیەكی هێمنانه له چوارچێوەی یاسا و رێسایەكی دیاریكراودا، كه ئەحزاب و ڕێکخراوه سیاسیەكان و خەڵكانڕكی سه ربەخۆ، بۆ گەیشتن به دەسەڵات ده كه ونه كێ به ركێ . له پێوەندی لەگەڵ به شداری کردن له هەڵبژاردن دا دوو بیرۆكه ی گشتی هه یه:

یه كه م: به شداری له هەڵبژاردندا  وه كوو مافێكی شارۆمەندی چاو لێ ده كریت بەو مانایه هه ر تاكێك له كومەڵگا، مافی ئەوەی هه یه، بۆ چارەنووسی خۆی یان بو وەدیهاتنی داخوازییەكانی خۆی، بەشداری هەڵبژاردن  بكات و كه س بۆی نیه ئەو مافەی لێ زەوت بكات و ده توانێت لەومافەی خۆی كەڵك وەر بگرێت و بەشداری هەڵبژاردن  بكات و دەنگ بدات و به پێچەوانەشەوه وەكوو تاكێكی ئازاد به شداری نەكات.

دووهەم: به شداری له هەڵبژاردن، ئەركه و دەبێت تاك وەكوو بەشێك له كومەڵگا بۆ بەرژەوەندی باڵای ئەو كۆمەڵگایه، پێویسته بەشدار بێت و به دەنگدان، له هەموو دام و دەزگاكانی حكومەت و دەسەڵات نەخشی هەبێت و ئەركی خۆی به جێ بهێنیت. بەگشتی دەتوانین له نێوان ئەرك و ماف بۆ پرسەی هەڵبژاردن، هەر دوو ڕوانگه ش وەكوو ئازادی تاك و قەبوڵ كردنی به رپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی، له یەك كاتدا، ڕەچاو بكەین. هەر وەك گوتمان، هەڵبژاردن وەكوو باشترین و پڕبایەخترین و كەم تێچووترین شێوەی دەستاودەست كردنی دەسەڵات، له تەمەنی ٣٧ ساڵەی سیستەمی كۆماری ئیسلامی ئێراندا، توانیویەتی چ گۆڕانكاریەك له دەسەڵات، له بەرژەوەندی خەڵك پێك بهێنیت؟ چ ڕیفۆرمێكی سیاسی و گه شه پێدانێكی كۆمەڵایەتی، ئابووری و فەرهەنگی لەو هەموو بەناو هەڵبژاردنه هاتۆته ئاراوه؟ له بنەڕەتدا ئایا ئیدوئۆلوژی کۆماری ئیسلامی باوەڕی به هەڵبژاردن  و مافی تاك و مافه كۆمەڵایەتییەكان هەیه؟ له سیسەتمی کۆماری ئیسلامیدا، دەسەڵات ئاسمانیه، لەلای خوداوه دراوه به وەلی فەقێ و هەموو ئاڵوگۆڕەكان تەنیا و تەنیا له ژێر هەیمەنەی دەسەڵاتی بێ سنووری ڕێبەر دایه و بێ ناوەرۆكترین وشه هەڵبژاردن  و بێ بایەخترین چه مك، مافه تاكە کەسی و كۆمەڵایەتیەكانه. هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و دیموكراتیك، وەكوو بناغەی دیموكراسی چەند تایبەتمەندییەكی هەیه، لەوانه:

ئـ: دەنگ دان گشتی و یەكسانه، واته هەموو كه س ئەگەر تەمەنی ڕێگه بدات، دەتوانێت لە هەڵبژاردندا بەشدار بێت و تەنیا یەك دەنگی هەیه. (به گوتەی كەڕوبی و موسەوی، له تاران له هەندێ ناوەندی دەنگ دان، ژمارەی دەنگەكان زۆر له ژمارەی بەشداران زیاتر بووه).

 ب: هەڵبژاردن  پاك و بێگەرد بێت، بەو مانایه کە دەنگەكانی نێو سەندووقەكان پێوەر بێت. (كه ڕوبی و موسەوی و موحسن ڕەزایی، هەڵبژاردنەكانی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویان پێ پاك نەبوو و خۆ پیشاندانەكان و بزووتنەوەی سه وزی لێکەوتەوە).

ج: دادپەروەرانە بێت، یانی هه موو كاندیداكان به شێوەیەكی بەرانبەر، ده رفەتیان هەبێت و بتوانن کەڵک له ماسمیدیا وەر بگرن. (پوڵ و ڕانتی حكومەتی و دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی تەنیا له خزمەت ئەحمەدینژاد بوو)

د: هەڵبژاردن  ئازاد بێت، هه موو ڕێکخراو و ئەحزاب و سازمانەكان و كەسه سەربەخۆكان له هەموو جۆر و چەشنە فكرییەكان و پێكهاته نەتەوەیی و ئایینیەكان بتوانن دەنگ بدەن و دەنگ وەربگرن. (ئافرەتان و بەهائیەكان و كورده كان ناتوانن ببنه سەرۆك کۆمار).

 ر: بەڕێوەبەران و چاودێرانی هەڵبژاردن  بێ لایه ن بن. (جەننەتی وەكوو كەسایەتی سەرەكی شۆرای نیگابان، به ڕه سمی پشتیوانی ئەحمەدی نژاد بوو) كاتێك هیچ كام له پێوه ره سەرەكیەكانی هەڵبژاردن  كه باسمان كرد (به گوته ی خودی كەسانێكی وه كوو ڕه فسنجانی و كەڕوبی و موسه وی) بوونی نیه و هەڵاواردن لەو پەڕی خۆی دایه، ئافرەتان وه كوو نیوەی كۆمەڵگا، پێكهاته ئایینیەكان وەكوو شیعەی بێجگه له دوازده ئیمامیەكان، سوننە و یارسانی و … و پێكهاته نەتەوییەكان وه كوو كورد و بەلوچ و …تاد، مافیان فەوتاوه، بەشداری له هەڵبژاردن  بێ ڕێزییه بەو پێكهاته جیاوازانەی كومەڵگا. به بوونی فیلترەكانی هەڵبژاردن  له پارێزگاكان و لە سەرووی هەمویانەوه شۆڕای نیگابان  و موهەندسی كردنی لەلایەن بەیتی ڕێبەری و سپای پاسداران، تەنیا ئەو كەسانەی هەڵدەبژێردرێن كه له خەتی نیزام و له چوارچێوەی ئەم سیستەمه هەڵسوكەوت بكەن و كەسێك كه خاوەنی فكری ئازاد و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بێت و به رژەوەندی كۆمەڵگای لەبەرچاو بێت، ڕێگای پێ نادرێت و ره دی سه لا حیه ت ده كریت. شتیكی زور گرینگ كه ده بێت ئاماژه ی پی بكریت ئه وه یه ، كه ئه سلی ولایه تی فه قیه ، وه كوو جومهوریه ت و ئیسلامیه تی نیزام ، قابیلی گۆڕان نیه و له سه روی یاسای بنه ره تی ئێرانه وه یه ، و قسه ی وه لی فه قیه قسه ی ئاخره و فەسلولختابه ، له و حاله ته دا نوێنەریكی پارله مان وای دابنین ،بیه ویت قسه یكی خه یریش له به رژوه ندی خه لكدا بكات یان بخوازیت ئال و گور له یاسایه ك بكات كه ویستی كومه لگابێت ،بچوكترین دەسەڵاتی نابێت و بگره ناتوانیت نه زه ریكی موخالفیشی هه بێت ، بو نمونه له مه جلسی شه شه مدا قانونی مه تبوعات به حوكمی حكومه تی ریبه ر برایه وه . به ناو بانگترین هەڵبژاردن  له میژووی کۆماری ئیسلامیدا كه خەڵک تا راده یه ك پی رازی بوون و ئه لبه ت بوه هوی له قه یران ده رچوونی رژیم ، هەڵبژاردنی خاته می بوو بو سه روك کۆماری ، كه هیچ دەسەڵاتیكی كرده وه یی نه بوو و به گوته ی خودی خاته می ، سه روك کۆمار ته داروكاتچی نییزامه ، راست واشه یاسای بنه ره تی ئێران و بگره زه رفیه تی دام و ده زگاكانی رژیم به ورد و زوریه وه ، له ژیر باندوری ئه سلی ولایه ت فه قیه دایه و بڕیاری سەرەتا و کۆتایی له دەست وەلی فه قێ دایه . له ئێران به گشتی و له كوردستان بەتایبه تی كه ناوچەیەكی به ئەمنیەتی كراوه، دەنگ دان به مانای هەڵبژاردنی نوێنەرانی راسته قینه ی خەڵک بوونی نیه . له كوردستان كه هه موو شتیك به چاوی ئەمنیەتی سەیر دەكردرێت و ده زگا ئەمنیەتیەكان دەسەڵاتی ڕەهایان هەیه و له سەروو قانونەوه هەڵس و كەوت دەكەن، هەموو دام و ده زگا حكومیەكان وەكوو پارێزگار، فه رماندار و شارەدار و پارلمانتار و …تاد، ئەو دەسەڵاتە بچوكەش له چوارچێوه ی نیزامدا پێناسە كراوه نیانهو هه موویان ده بێت گویرایه لی ده زگا ئه منیه تی و ئیتلاعاتیه كان بن كه ئه وانیش راسته وخو له ژیر نه زه ری ئه نجومه نی ئاسایشی نه ته وه ی دان كه وایه بچوكترین دەسەڵاتیان نیه كار بو به رژه وه ندی خه لكی كوردستان بكه ن و میژوی ٣٧ ساڵەش ئەوه دەسەلمێنیت. بەشداری له هەڵبژاردن  له ڕوانگه ی حكومەتەوه زۆر گرنگه، دەیەوێت له كۆڕ و كۆمەڵه جیهانیەكان وای پیشان بدات كه خەڵک باوەڕیان به ڕژیم هەیەو مەشروعیەتی خۆی له خەڵک وەرگرتووه و به گوڕ و تین و هێزێكی زۆرتره وه به رپەرچی ئوپوزیسیون و تیكوشه رانی سیاسی و مافی مروڤی بداته وه و به گشتی وه كوو چه كیك له به رانبه ر نه یارانی رژیم به كاریان بینیت و بو به شداری زوری خه لكیش له زور تاكتیك كه لكی وه ر ده گریت كه ده توانین بو نمونه ئاماژه بكه ین به : تاكتیكی ترساندن: وای پیشان داوه كه له ئه گه ری به شداری نه كردن له زور ئیمتیازی ده وله تی دەستیان كورت ده بێت ، به لام ئه گه ر راده ی بەشدار نه بوان زور بێت ، رژیم هیچی پی ناكریت . تاكتیكی خراپ و خراپتر: له هه موو هەڵبژاردنه كان به شێوە یه ك سناریو ده نوسیت كه خەڵک له رقی ناتق نوری دەنگ به خاتمی بده ن ، یان له رقی رفسنجانی دەنگ به ئه حمه دینژاد و له رقی قالیباف و جه لیلی دەنگ به روحانی بده ن.(فه لسه فه ی هەڵبژاردن  نورمی ئاسایی باش و باشتره) تاكتیكی عه شیره و نه ته وه و ئایین : له بازه هەڵبژاردنیك له چه ن تایفه یه ك كه له شاریك یان ناوچه یه كدا ده ژین، له هه ستی عه شیره تی و ئایینی یان نه ته وه یی كه لك وه ر ده گریت . ئه و كه سانه ش كه به شێوە ی له پیش داریژراو ئینتساب كراو،ده بنه نوێنەری خەڵک، تەنیا دەتوانن بەرژەوەندی خۆیان و كەسانیكی نزیكیان به گرتنی ئیمتیازاتی ئابووری و ڕانتی حكومەتی دابین بكەن و هیچی تر. هەرچەنده پێموایه ئەو كەسانەش كه دەنگ ده ده ن ، زوربه ی هه ره زوریان باوه ریان به م رژیمه نیه و ده زانن به شداریان هیچ له ژیانیان ناگۆڕێت و تەنیا بەهۆی ئەو تاكتیكانەی باسمان كرد بەشدار بوونه، زەرەرمەندی سەرەكین كه بێ ئەوەی بیانەوێت مەشروعیەت بەم ڕژیمه توتالیتره دەدەن. گرنگیی هەڵبژاردن  بۆ ڕژیم ئەوەندەیه كه خومەینی وەكوو ڕێبەری شۆڕش وتویەتی: ئامانجی هەڵبژاردن، بەرگری و ڕاگرتنی ئیسلامی خومەینی و نیزامه، هەروەها خامنەییش دەڵێت: هەر دەنگێكی خەڵک، دەنگ به کۆماری ئیسلامی و باوەڕمەند بوون به نیزامه. كۆتا كەلام، به شداری کردن له شانۆی هەڵبژاردن  له کۆماری ئیسلامیدا، مەشرووعیەت دانه به و ڕژیمەو ئەو ڕژیمەش، تاقیکردنەوەی خۆی داوەتەوەو چەند جار یەك هەڵە دووپات كردنەوه، ئەقڵی سەلیم قەبولی ناكات، به قەولی خودی فارسەكان : ئازمودێ را ئازموودەن خەتاست (کەسی ئاقڵ لە کونێکەوە دوو جار مار پێویەوە نادات)

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.