عەرەبستان و بەحرەین ئاوەکانی خۆیان لە ئێران داخست

0
549

پەیوەندی نێوان ئیران و وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی عەرەبستان و بەحرەین  تا دێت بەرەو گرژی زیاتر دەڕوات.

هەندێ لە کۆمپانیاکانی بیمەی زەریایی لە ئێران ڕایانگەیاندووە کە دوو وڵاتی بەحرەین و عەرەبستان، ماوەیەکە ئیزن نادەن بەو گەمیانە کە ئاڵای کۆماری ئیسلامیان پێوەیە، لە ئاوەکانی ئەو دوو وڵاتە دەرباز ببن و تێپەڕ بن.

ئەو پێشگرتنەی ئەو دوو وڵاتە، ئەگەری سەرهەڵدانی گرژی زیاتر لە نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی زیاتر دەکات.

کۆمپانیایەکی نۆروێژی بیمەی زەریایی ڕایگەیاندووە کە بەحرەین تەنانت ئیزنی دەرباز بوون لە ئاوە ئازادەکانی خۆی بەو گەمیانەش نادات کە بەندەرەکانی ئێران لە ناو سێ وێستگەی دوایی وێستانیان دا هەبێت.

کۆمپانیای بیمەی زەریایی “وێست ئاف ئینگلەند”یش ئەو هەواڵەی کۆمپانیا نۆروژێکەی پشتڕاست کردۆتەوە.

ئەو پێش پێ گرتنانەی بەحرەین و سعوودیە لە کاتێکدان کە ئێران بە نیازە هەناردە کردنی ڕۆژانەی نەوتی خۆی زیاد بکات و گرێبەستی لەگەڵ کۆمپا نەوتییە جیهانییەکانی وەک توتاڵی فەڕانسە و ئێنی ئیتالیا، بەستووە.

وادیارە سەرەڕای لاچوونی گەمارۆکان لەسەر ئێران،  کۆمپانیاکانی بیمە هەروا دڵەڕاوکەیان لە خۆش کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران هەبێ و ئەو دڵەڕاوکێیەش وا زوو ناڕەوێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.