عێراق: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتاییی ئۆپراسیۆنە سەرەکییەکانی دژی داعشی ڕاگەیاند

0
933

ڕۆژی دووشەممە 30 ئاپریل بەرانبەر 10ی بانەمەڕی 2718ی کوردی، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنە سەرەکییەکانی دژی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند.

ڕۆژی کورد: هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاندووە، ئەرکی هێزە وشیکانیەکانیان لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق کۆتایی پێهاتووە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هەروەها هاتووە کە: “کۆتایی پێهاتنی ئەرکی هێزە وشکانیەکان، بەواتای کۆتایی پێهاتنی ئۆپراسیۆنە سەرەکیەکانی دژی داعش لە عێراقە و لەوەبەدوا گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی لە پێکهاتە و هەیکەلی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دێتە ئاراوە.

برێت ماکگۆرک، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانەتیی دژی داعش لەو بارەیەوە لە ژومارەی تایبەتیی تویتەری خۆیدا نوسیویەتی: “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە لە ٧٥ وڵات پێکهاتووە،  بە پاراستنی سەقامگیریی عێراق، لە قۆناغی دوای داعش ـیش پێ ملە”.

گورک، هەروەها گوتووشیەتی: “لەگەڵ حکومەتی عێراق کار بۆ دانان و دامەزراندنی بناغەیەک  بۆ چارسەرێکی درێژخایەنی کێشەکان و هەستانەوەی عێراق دەکەن”.

لە دوای داگیرکردنی بەشێکی زۆر لە عێراق و سوریە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ـەوە ، لە ساڵی ٢٠١٤ زلهێزانی جیهان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هاوپەیمانێتییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکهێنا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.