ڕۆژی کورد: عیسا مووسا، پارێزەری بەناوبانگی ئافریقای باشوور و دۆستی کورد، کۆچی دوایی کرد.
عیسی مووسا، له دایكبووی ساڵی ١٩٣٦ له شاری كه‌یپ تاونی ئافریقای باشوور ساڵی ١٩٦٢ بوو به پارێزه‌ر.
له ماوه‌ی گیرانی سه‌رۆكی پێشوو و ڕێبه‌ری ئه‌فسانه‌یی ئافریقای باشوور، نێلسون ماندێللا ، به‌ڕێز مووسا پارێزه‌ری ئه‌و بوو. مووسا دواتر بوو به قازیی دادگای به‌رزی ئافریقای باشوور و خه‌باتكارێكی چالاكی مافی مرۆڤ.
ئه‌و له ساڵه‌كانی ٩٠ه‌وه له هه‌موو پلاتفۆرمه سیاسیه‌كانی ئافریقای باشوور و نێونه‌ته‌وه‌یی دا مافه‌كانی گه‌لی كوردی ده‌پاراست.
عەبدووڵا حیجاب، چالاکی سیاسیی کورد، لەمەڕ عیسا مووسا و دۆستایەتیی کۆچکردوو بۆ کورد، لە لێدوانێکی تایبەت بە ڕۆژی کورد گوتی: “به شێوه‌ی فه‌رمی، مووسا له پێوه‌ندی له گه‌ڵ دۆسیه‌ی عه‌بدوڵلا ئوجالاندا چالاك بوو، به‌ڵام ئه‌و پارێزه‌ری مافی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه بوو.”
حیجاب هەروەها گوتی: ,له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی دا من له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی ٢٠٠٠ دا له گه‌ڵ به‌ڕێز مووسا هه‌مبوو، زۆر جار باسی دیكتاتۆریی كۆماری ئیسلامی ئێران و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كوردمان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرد، و مووسا پشتیوانیی له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد له دژی دیكتاتۆریی كۆماری ئیسلامی ده‌كرد.”