عادل ئەلجوبیر:ئەگەر هاوپەیمانان بڕیار بدەن هێزى لەشکرى بۆ سوریە دەنێرین

0
504

عادل ئەلجوبیر وەزیرە دەرەوەى عەرەبستانى سعودیە کە لە مەراکش بۆ رۆژنامەنوسان دوا جارێکى تر جەختى لە ئامادە بونى عەرەبستانى سعودیە بۆ ناردنى هێزە زەوى بۆ سوریە کرد.

دواى چاوپێکەوتن لە گەڵ جون کێرى لە واشنگتن سەبارەت بە پرسی سوریە و یەمەن لێدوانى لەم جورە ئاماژە بە هەبوونى پلانى ناردنى هێزى تایبەتەکانى سعودیە بۆ سوریە دەکات.

شایانى باسە عەرەبستانى سعودى لە ساڵانى دواى بە ئاشکرا هیزى سەربازى بۆ ولاتانى بەحرێن و یەمەن لە بەرامبەر دەست تێوەردانى ئێران نارد بوو. چاوەڕوان دەکرێ بیرۆکەى ناردنى هێز بۆ سوریە هەر لەو سۆنگەیەوە بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.