شەکانەوەی ئاڵای کوردستان لە کاتی یاری سەرداری بۆکان و شارەوانیی تەورێز، رقی پان ئازەرییەکانی لێکەوتەوە

0
2276

ڕۆژی کورد: لە یاریی ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ هەتاویی نێوان یانەی سەرداری بۆکان و شارەوانیی تەورێز، ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لەلایەن چەند گەنجێکی نیشتمانپەروەرەوە بە ڕاشکاوانە شەکاوەتەوە.

ئەو ئاڵایە بە ڕادەیەک گەورە بووە کە لە میدیا ناوخۆییەکانیشدا دەرکەوتووە.

شەکانەوەی ئەو ئاڵایە، ڕقی ماڵپەڕێکی پان تورکیست بە ناوی “”ئازۆه”ـی لێکەوتۆتەوە و بە دانانی وێنەکە و کێشانی هێڵێکی سوور لە سەر ئاڵا و وێنەکە، ئەوەی بە هاوکاریی نێوان ڕژیم و کوردەکان بۆ بە کوردستانی کردنی شاری بۆکان، بووکی کوردستان، لە قەڵەم داوە.

ئەو کۆمەڵە گەنجە وەک لە وێنەکەشدا دەردەکەوێ، ئاڵاکەیان ڕاشکاوانە شەکاندۆتەوە و بە گوێرەیەک دەرکەوتوون کە لە کامێرای بەرنامەی “وەرزشی ٣” ـدا دەرکەوتووە.

شایانی باسە کە یانەی سەرداری بۆکان بە هۆی سەرکەوتنە بەردەوامەکانی، لە لایەن سەرجەم گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پشتیوانییەکی تەواوی لێدەکرێت و وەک نوێنەری نەتەوەی کورد لە یارییەکانی تۆپی پێ لە ئێران چاوی لێدەکرێت.

خەڵکی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات ڕێزێکی زۆر لە ئاڵای کوردستان دەگرن و ئەو ڕێزگرتنەش لە کاتێکدایە کە بەپێی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی، هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان لە شوێنی گشتی تا ٣ ساڵ سزای بەندیخانەی بۆ دەبڕدرێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت