شەڕی داعش و تورکیا، لە کوردستانی باکوور دەستی پێکرد

0
556

روژی کورد: ئەمڕۆ سێ‌شەممە رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوە، شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی لە شاری “عەنتاب”ی کوردستانی تورکیا دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ بەیانی چەکدارانی داعش بە خومپارە و تۆپ هێرشیان کردۆتە سەر سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا لە سنووری شاری کوردنشینی عەنتاب لە کوردستانی باکوور و بۆردومانی ئەو بارەگایە دەکەن.

کەناڵی ڕووداو لە هەواڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە، سوپای تورکیا بە تانک و تۆپ وڵامی چەکدارانی داعشی داوەتەوە و هەتا ئێستاش شەڕ لەنێوانیاندا بەردەوامە.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، تەنیا سەربازێکی سوپای  تورکیا لە خاڵی سنووریی ئۆغزەلی، بەهۆی پڕیشکی گوللـەی هاوەنەوە بریندار بووە.

هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان داعش و سوپای تورکیا لە کاتێدایە کە زۆرێک لە چالاکانی سیاسیی کورد لە کوردستانی باکوور، دەوڵەتی ئەردۆغان بە هاوکاری کردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تۆمەتبار دەکەن.

هەروەها چەند رۆژ پێش ئیستاش رێکخراوی داعش تەقینەوەیەکی لە شاری ئانکارا ئەنجام دا، کە بەو هۆیەوە زیاتر لە ٣٠ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.