شەپۆلی نوێی کۆکردنەوەی ماهوارە لە قوروە

0
611

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەواڵدەریی ڕۆژی کورد، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێی کۆکردنەوەی ماهوارە لە کوردستان دەستی پێکردووە.

لەم پێوەندییەدا، هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری قوروەوە ڕایگەیاند کە ئەم شەپۆلە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بە شێوەیەکی بەرین دەستی پێکردووە.

هاووڵاتییەکی نیشتەجێی گوندی ” مەیهەم ” سەر بە شاری قوروە بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ئەو شەپۆلەی چەند ڕۆژە دەستی پێکردووە ئەمڕۆ گوندەکانی مەیهەمی سەروو و خوارووشی گرتووەتەوە.

بەپێی لێدوانی ئەو هاووڵاتییە، ئەمڕۆ سێشەممە 28ی بانەمەڕی 2716ی کوردی کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی، هێزە ئینتیزامییەکانی حکوومەت ڕژاونەتە گوندەکانی مەیهەمی سەروو و خواروو و ساجی ماهوارەی هاووڵاتییانیان کۆ کردووەتەوە.

ڕاپۆرتی گەییشتوو باس لەوەدەکات کە هێزەکانی حکوومەت بە هەموو شێوەیەک دەستیان داوەتە ئازار و ئەزیەتی هاونیشتیمانییانی کورد و ئەمەش ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە.

شەپۆلی کۆکردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتییانی کورد لەگەڵ داخبوونی پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان و هەروەها دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی خەباتی ڕزگاریخوازانە لە کوردستانی خۆرهەڵات هاوکاتە.

حکوومەتی تاران دەیهەوێ بە هەموو شێوەیەک پێش بە گەییشتنی زانیاریی ڕاست و دروست بە هاوڵاتییانی کورد بگرێت و بۆ ئەم مەبەستەش فیلترینگ و هەروەها کۆکردنەوەی ماهوارە بووتە ئامرازی حکوومەت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.