شەو چلە لە دایک بوونی ڕێبەرێکی هەموو کات زیندوو

0
695

ساڵ ڕۆژی لە دایک بوونی دکتور عەبدوڵ ڕەحمان قاسملو لەنەتەوەی کورد پیرۆز بێت

مرۆڤێکی ڕێئالیست و سیاسی زان کە جگە لە چارەسەری کێشەی نەتەوەیی هاوکات خاوەن پڕۆژەیکی تایبەتی ئابووری
بۆ دوای چارەسەری کێشەی نەتەوەیی لە ژێر ناوی سوسیالیزمی دێمۆکراتیک بوو

قاسملو توانی ئەو پڕۆژەیە لە کۆنگرەی ٦ ی حیزبی دێمۆکرات وەکوو ئامانجی دوا ڕۆژی حیزبەکەی دیاری بکات

قاسملو جگە لەوە کە هەوڵی بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵات دەدا هاوکات زۆرترین پشتیوانی کوردی باشوور و حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ئەو پارچەی کوردستان بۆ پەیداکردنی چارەسەریک بۆ نەتەوەکەی لەو پارچەیە دەکرد و لە هەموو هێزی دیپلۆماسیەتێک خۆی بۆ پێش خستنی بزووتنەوەی کوردی لە باشوور بەکار هێناو و تاکوو ئێستا جێگا پەنجەی دیارە

قاسملو وەکوو یەکەم ڕێبەری کورد توانی پرسی کورد بباتە نێو جوگرافیای سیاسی ئەورووپاو لەوێ هەموو هەوڵێکی بۆ دۆزینەوەی دۆست بۆ کوردستان دەکرد و توانی زۆر کەسایەتی سیاسی فەڕانسی و ئەورووپی بکاتە دۆستی کورد

قاسملو گەورە پیاوی سەردەم جگە لە کوردستان
لە ئەورووپا وەکوو مرۆڤێکی سیاسی گەورەی چەپ و سوسیالیست ناسرا بوو و هاوکات ماوەی زیاتر لە ۱۲ ساڵ مامۆستای ئابووری سیاسی لە زانکۆکانی ئەورووپا بوو

شایانی ئاماژەیە لە کاتی داگیر کاری چیک/سلۆڤاکیا لەلایان یەکیەتی سۆڤیەت ، یەکەمین داواکاری سۆڤیەت دەرکردنی قاسملو لەو وڵاتە بوو و تا ماوەی پێش شەهید بوونی لە لایان ولایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا وەکوو مرۆڤێکی چەپ و دژی وڵاتی لیبڕاڵی ئامریکا ناوی لە نێو لیستی ڕەشی ئەو وڵاتە بوو.

لە وتوو وێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کەیهان لە ساڵی ۱۳٥۸ ی هەتاوی باس لە فیدڕاڵیزمی جوگرافی میلی بۆ پێش خستنی وڵاتی ئێران دەکات و باوەڕی وایە کە بەو شێوەیە جگە لە چارەسەری کاتی کێشەی نەتەوەکانی ئێران دەتواندرێت لەو سیستمە سیاسیەدا کۆی وڵاتی ئێران پێشکەوتن بە خۆی ببینێت.

قاسملوو دەیان جار باسی لە مافی دیارە کردنی چارەی خۆنووسین دەکرد و وەکوو دواهەمین ڕێگا چارەی پرسی کورد لە ڕۆژهەلاتی ناوین دەکرد

ئەو پێ وابوو گەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیکی بنەڕەتی دێمۆکراسی و دادپەروەری لە نێو وڵاتەکانیان جێگیر بەن بەشێوەی کۆنفدڕاڵیزمی دێمۆکراتیانە دەتوانن ببنە جیهان یەکەم

قاسملو هاوکات باوەڕی بە دۆستایەتی گەلان و هەمووکات دەیگوت کە دێمۆکرات ناسیوناڵیستیکی بەرچاو تەنگ نیەو باوەڕی بە مافی چارەی خۆ نووسین بۆ هەموو نەتەوەکانی دیکەی ئێران هەیە

دوو پەرتووکی بەنرخ لە دکتور قاسملو بە ناوەکانی “کورد و کوردستان” و “چهل سال مبارزە در راە ازادی” بە یادگاری ماوەتەوە.

قاسملو لە کاتی شەهید بوونی ڕێبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی سمکۆی شکاک لە دایک بووە و پاش ۳۲ ساڵ لە لایان لاوانی نەتەوەکەی یادی پیرۆز دەکرێت کە تەمەنیان ۱٠/۱۲ ساڵە کە نیشان لە درێژە بوونی ڕێگای ئەو کەڵە پیاوەیە

بەداخەوە لە ۲۲ ی پوشپەڕی ۳۲ ساڵ لەوە پێش لە لایان دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ئێرانی لەسەر مێزی وتوو وێژ بۆ پەیداکردنی چارەسەرییەک بۆ دۆزی کوری ڕۆژهەڵات شەهید بوو.

فەرید لەتیفی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.