یادێک لە شەهید ئێحسان فەتاحیان، ڕۆژی کورد
مێژووی گەلی کورد، تەژییە لە فرمێسک، زام، هەنیسک، ئاوارەیی، ماڵ کاول بوون و دڵ بە کوێنی. دایکان و خوشکانی کورد بە دەم خەمی باوک، برا و مێرد و کوڕەوە، مل بە کوێنترین دایکانی جیهانن، کەم دایک و خوشک و ژنی کورد هەیە لە تەمەنی ٥٠ ساڵییەوە تووشی یەکێک لە ئازارەکانی جەڵدە، شێرپەنجە، هەڵەسانی خوێن و ….تاد نەبووبێ و نەبێ، ئەوەش بەرهەمی خەمی کوڕ و مێرد و باکی پێشمەرگە، زیندانی و ڕانراویانەوەیە.
ئێحسان فەتاحیان یەکێکە لە هەزاران لاوی کورد کە بە تاوانی مافخوازی و وشیاری و وەستانەوە بە دژی چەوسانەوە، پەلی سێدارەیان خرایە ئەستۆ و پێڵاوەکانیان چۆ سەر سەری دوژمنی داگیرکەر و لە بەندیخانە وانەی ئازادی و خۆڕاگرییان هۆنییەوە. ئەگەر مێژووی ئەو گەلە خۆخۆرە چەوساوە بەش مەینەتە دابەش دابەشە هەڵبدەیتەوە، هەزاران گۆڕی سەربازی ون، ئەنفاڵ و قەڵاچۆ و سێدارە و دزین وبرین و کوشتنی بە کۆمەڵ لە چرکەیەکدا خۆیان بە کامێرای چاوتا دەکێشن و بە چرکەیەک بۆ دە ساڵ پیتر دەکەن، لێ بەشێکی تری مەینەتەکەش کورد خۆی خوڵقاندوویەتی و دەیخوڵقێنێ.
شەهید ئێحسان فەتاحی، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی 11/11/2009ی زایینی، لە تەمەن 28 ساڵیدا و لە کاتێکدا کە تازە نەمامی ژینی دەپوشکووت، لە زیندانی سنە بە دەستی پیاوكوژەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێدارە درا.
ئێحسان فەتاحییان کوڕی عێزەتوڵڵا لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١ لە شاری کرماشان، ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری کامیاران قۆڵبەست کرا و بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا (موحاریبە) لەرێگای تێکدانی ئەمنییەتی میللی ئێران لەلایەن «بابایی» سەرۆکی لقی ١ی دادگای شاری سنە بە ١٠ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە بۆ شاری رامھورموز مەحکووم کرا. پاش دەربڕینی ناڕەزایەتیی پاڕیزەری ئیحسان فەتاحیان لەم حوکمە، دادگای پێداچوونەوە لە سەر داوای دادستانی گشتیی کامیاران، بەپێی بەندی ٣ی ماددەی ٢٢ی یاسای سازدانی دادگای گشتی و ئینقلاب و بەندەکانی ١٨٦ و ١٩٠ و ١٩١ی یاسای سزای ئیسلامی، سزای زیندانییان بە لەسێدارەدان زۆرتر کرد و وەڵامی داواکاری پارێزی ناوبراویان رەتکردەوە.
شەهید ئێحسان فەتاحیان بە تاوانی “دژایەتی لەگەڵ خوا” لە ڕێگەی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە لایەن دادگای بەناو شۆڕشی سنە 10 ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ شاری ڕامهۆرمۆز مەحكووم كرا، بەلاَم پاش دەربڕینی ناڕەزایەتیی پاڕیزەری ئێحسان فەتاحیان لەم حوكمە دادگای پێداچوونەوە لە سەر داوای دادستانی گشتیی كامیاران حوكمەكەی بۆ ئیعدام گۆردرا!
لێرەدا ڕەنجنامەی ئەو شەهیدەی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان وەک خۆی دادەنێینەوە:
دوایین تیشکی هه‌تاوی ئێواران ئاماژه به‌و ڕێگایه ده‌کات که ده‌مهه‌وێت بینوسم.
خشه‌خشی گه‌ڵاکان له ژێر هه‌نگاوه‌کانمدا ده‌ڵێن: لێگه‌ڕی با بکه‌ویته خواره‌وه،
ئه‌و کاته‌یه که ڕێگای ئازادی ده‌دۆزیته‌وهقه‌ت له مردن نه‌ترساوم،ته‌نانه‌ت ئێستاش که له نزیکمه‌وه‌یه و زۆر به گه‌رمی هه‌ستی پێ ده‌که‌م، بۆنی ده‌که‌م و ده‌یناسمه‌وه،چونکه ئاشنای دێرینی منه.
له شاری کرماشان ژیانم ده‌ست پێ‌کرد، ئه‌و شوێنه‌ی که گه‌وره‌یی له سه‌ر زمانی هاونیشتمانیه‌کانمه، ئه‌و شوێنه‌ی که لانکه‌ی شارستانیه‌ته. له‌وێدا هه‌ستم به هه‌ڵاواردن کرد، زوڵمیک له به‌رانبه‌ر منی تاک و له به‌رانبه‌ر کومه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی. به‌دواداچوون بۆ ئه‌و زوڵم و هه‌ڵاواردنه هه‌زاران ڕێچکه‌ی به بیرمدا هێنا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده ڕه‌وشه‌که‌یان ئاسته‌نگ کردبوو، که له ناوه‌وه ڕێگایه‌کم نه‌دۆزیه‌وه. سه‌ودای دۆزینه‌وه‌ی خۆم، شوناسی خۆم که لێی بێبه‌ری کرابووم، منی بۆ ده‌رهوه‌ی سنووره ده‌ستکرده‌کان ڕاکێشا و بووم به پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه. دوور که‌وتنه‌وه له شوێنی منداڵیم هه‌رچه‌ند پڕ ئازار بوو، به‌ڵام هیچ کات نه‌بوو به هۆکاری دابڕان له شوێنی له دایکبوونم.
جارێک که به نیه‌تی سه‌ردانی خانه‌واده و بیره‌وه‌ریه‌کان گه‌ڕامه‌وه، دیداریان لێم تاڵ کرد،ده‌ستبه‌سه‌ر کرام و خرامه ناو قه‌فه‌سه‌وه. له هه‌مان ده‌ستپێکدا به پێشوازی مرۆڤدۆستانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان کردم، تێگه‌یشتم که هه‌مان چاره‌نووسی تراژیکی ڕێبوارانی ئه‌م ڕێگایه چاوه‌ڕوانمه،ئه‌شکه‌نجه، دۆسیه، دادگا ، سزای نادادوه‌رانه و له کۆتایدا مه‌رگ.
لێمگه‌ڕین خۆمانیانه تر بڵیم: له دوای ده‌ستبه‌سه‌رکردنم له ڕێکه‌وتی 29.4.87 و پاش چه‌ند کاتژمێر میوان بوون له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری کامیاران، له کاتێکدا که‌له‌پچه له ده‌ست و چاوه‌کانم به‌سترابوون، بینینیان لێ قه‌ده‌غه کردم. ئیتر گواسته‌نه‌وه بۆ ئیتلاعاتی شاره‌کانی تر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد: ژووری تاکه‌که‌سی، ئه‌شکه‌نجه، لێکوڵینه‌وه و دواتر به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له کۆمه‌ڵه و هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له یه‌که‌م دادگادا حوکمی 10 ساڵ زیندان و دوور خستنه‌وه‌م به سه‌ردا سه‌پێندرا،پێکهاته‌ی ئیداری و سیاسی ئێران هه‌موو کات تووشیاری ئافه‌تی ناوه‌ندگه‌رایی بووه،به‌ڵام له‌م یه‌کیاندا گوایه ئه‌و ناوه‌ند گه‌رایه نه‌ماوه و ده‌سه‌ڵاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوکمه‌کان له باڵاترین ئاست واته له سێداره‌دانیان،له دیوانی باڵای وڵات وره‌گرتووه‌ته‌وه داویانه‌ته دادگاکانی پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگا،لێره‌دا بوو کاتی ناره‌زایه‌تی به حکومی دادگا ،ناباوه‌ڕانه دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ،سنه حوکمی ده ساڵ زیندان گوری به حوکمی له سێداره‌دان.
جێ بیر هینانه‌وه‌یه که ماوه‌یه‌کی کورت دووای گوڕینی حوکمه‌که،له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری”سنه” دیسانه‌وه گوازرامه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات و له‌وی داواین لێکردم له به‌رچاو کامێرا ئه‌و کردوه‌انه‌ی نه‌مکردووه دانی پێدا بنێنم.
سه‌ڕه‌ڕای گوشار وئه‌شکه‌نجه‌ی زۆر،من ئاماده نه‌بووم ئه‌وه کاره بکه‌م و ئه‌وانیش ڕاشکاوانه وتیان،له سێداره‌ت ده‌ده‌ین. ئێستاکه له دوواین دیدارم له گه‌ل دادستان له ناو گرتووخانه،ناوبراو وتی که‌و جێبه‌جیکردنی ئه‌و حوکمه نا یاسایه،به‌ڵام بو ودووه‌م جار به نیزان که حوکمه‌که جێبه‌جێ بکه‌ن.بێگومان ئه‌وه ئینسانه پێداگری ده‌زگاکانی ئاسایشی و سیاسی بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و حوکمه،ئه‌و لایه‌نانه ته‌نیا له ڕونگه‌ی،بڕی مووچه‌که‌یانه‌وه چاو له ژیان ومردنی گیراوێکی سیاسی ده‌که‌ن.
بۆ ئه‌وان مه‌به‌سته ناڕه‌واکانیان،هیچ بابه‌تێک گه‌ڵاڵه ناکرێت،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تایترین مافی ژیان بێت،واته‌ژیان.
به‌ڵام قسه‌ی کوتایی،ئه‌گه‌ر به گۆمانی زاڵمان و ده‌سه‌ڵاتداران،مه‌رگی من هۆکاری سڕینه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد و کوردستانه،پێویسته بڵێم ئه‌و خه‌یاڵێکی به‌تاڵه.نه مردنی من و نه‌هه‌زارانیتر وه‌ک من،مه‌رهه‌میک نابێت بۆ ئه‌و ده‌رده بێ ده‌رمانه و به‌ڵکوو بلێسه‌ی ئاگره‌که‌ی،فراوانتر ده‌کات.
بێ گومان هه‌ر مه‌ره‌گێک ئاماژه‌یه به ژیانێکی تر.
ئێحسان فه‌تاحیان
گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی سنه