شەهرام نازری لە بریتانیا کۆنسێرت دەدات

0
593
شەهرام نازری مامۆستا  ناوداری کوردی فارسی وێژ کە لەهەمان کاتدا خزمەتێکی بەرچاوی بە موزیکی کوردی کردووە و چەندین گۆرانی و گۆرە و کۆنسێرتی کوردی بەڕێوە بردووە و تۆمار کردووە لە وڵاتی بریتانیا کۆنسێرت دەدات.
ئەو کۆنسێرتە بە هاوکاری گرووپی موزیکی “مەولەوی” بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە ئەو کۆنسێرتە ڕێکەوتی ٥ی مارسی ٢٠١٦ بەڕێوە بچێت.
شەهرام نازری  ساڵی ١٩٥١ لە شاری کرماشان لەدایکبووە، تا ئێستاش لە وڵاتی ئێران دەژیت و زۆربەی کارەکانی شەهرام نازری لە بەشی موزیکی فارسی و لە سەر شێعرەکانی مەولانای ڕۆمی و حافزە و ھەروەھا لە سەر شێعری نوێی فارسیش کاری کردوە.
لە هەمان کاتدا مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی یەکێک لە بەشە گرنگەکانی کارەکانی شارام نازرییە و لە زۆربەی کۆنسێرتەکانیدا کاری کوردیشی ھەیە. شارام نازری لە ساڵی ٢٠١٤دا داھاتی یەک ساڵی کاری خۆی بەخشی بە کچە قوربانییەکانی ئاگر بەربوونی قوتابخانەکەی شیناوێ.
5 March 2016 / 20:00
Hall

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.