شیعرێک بە باڵای بەرزی فەرهاد ڕوو لە کورتەباڵایانی مرۆڤ چەوسێن

0
1330

شەرەفتان تا بەر ناوکتان بڕ ناکات
شڕۆڵە سیاسین و
ڕۆژ ڕەش دەکەن
هەتا شەو.
کە فەرهادێک
پیر باڵەکانی بەخشیبێت بە ئازادی
باڵی کۆترێک بشکێنن
کە شەقەی ڕاستی دێت
ئێوەش شەقەی زۆر و
شەقەی تفەنگ و
شەقەی شەقتان.
نیشتمانێک کە لە گونی ئێوەدا
قەتیس ماوە
نیشتمانێک کە ئیرسیە و
بە میرات گەیشتووە پێتان
برسیمە
بابۆڵەیەک نیشتمانم بەنێ
قەینا با چەوریش نەبێت.
دوای نان و تڕتان.
سڵاو بەڕێز زۆڵ
دەم باش کاکی زۆڵ
ئەوە عەرز و ئەوە گەز
ئێوە تفەنگتان و
فەرهاد پیرباڵەکان
قەڵەم
من قەڵەم
من زمان
من ئەقڵ
من مەنتەق.
بەیانیت باش کاکی زۆڵ
ڕۆژی گیرفانەتان باش کاکی زۆڵ.
هەلوور بلوور تەکامانێ
سەوز و سوور و شەمامانێ
هەڵمان لووشن
هەڵی لووشن
هەڵی دەلووشن
خوێن شەهیدان.
کوڕێکم ئامانج
خۆمم و گوێچکەم
دەتوانم لە یەک کاتدا
ماسی بم
تفەنگ بم
قەڵەم بم
فەرهاد بم
پیر بم
باڵ بم.
ڕامانکێشە ئەی سەرکردە زۆڵ.
تێمان هەڵبدە بەڕێز زۆڵ
من فەرهادم
من فەرهادم
من فەرهادم.

نوسەر: ئامانج کوردستانی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت