شۆرش ئەبووبەکری: سنە پایتەختی موزیکی کوردستانە

0
735

گۆرانی کیژی نازداری سنە کلیپ کرا.

تایبەت بە رۆژی کورد؛

لە ماوەی رابردوودا هونەرمەندی لاوی خۆرهەڵاتی کوردستان، شۆرش ئەبووبەکری گۆرانی (کیژی نازداری سنە) ی تۆمار کرد و دواتر ئەو بەرهەمە هونەرییە کلیپ کرا.
شۆرش ئەبووبەکری لە لیدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی رۆژی کورد سەبارەت بەو کارە هونەرییە ڕایگەیاند: تێکست و مێلۆدییەکە کاری خۆمە و بۆ مۆسیقاکەش مامۆستایان ئەرسەلان کامکار و ئەرژەنگ کامکار و سیاوەش کامکار هاوکارییان کردووم، چەند نووسەر و شاعیر هاوکار و یارمەتیدەرم بوون و بە تێکستەکەدا چوونەوە و دواتر ئەو دەقە پەسەند کرا کە لە گۆرانییەکەدا گوترا.

12804240_999900076732134_663750691_nشورش ئەبووبەکری گوتیشی: من بۆ خۆشەویستی شاری سنە ئەو بەرهەمەم ئەنجامدا کە لە روانگەی منەوە سنە پایتەختی موزیکی کوردستانە و کلیپەکەش لە عیمارەتی خەسراوای شاری سنە تەسویر کرا. لەو بەرهەمەدا ئورکێستی فیلارمونیکی سنە و چەندین بنەماڵەی سەقزی و سنەیی و مەریوانی هاوکارمان بوون و کچەکانیان بە ناوەکانی (هانا، سەبا، نازلی، هەستی، هیلا، ئەڤین)  لە کلیپەکەدا بەشدارییان کرد، کلیپەکەش لە لایەن ڕامان زیرەک و دیاکۆ ئەمین زادە خەڵکی بۆکان کاری وێنەگرتن و تەسویری بۆ ئەنجامدرا.
ئەو هونەرمەندە لاوەی خۆرهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بە کێشە و گرفتەکان کرد لە کاتی کلیپ کردنی بەرهەمەکە و گوتی: سەرەتا رێگەیان نەدا بچینە ناو عیمارەتی خەسراوای سنە و دواتر بە هاوکاری دوکتور خزری سەرۆکی زانکۆی هونەر توانیمان کاری کلیپەکە لەوێ ئەنجام بدەین، هەر وەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو بەرهەمە پارەیەکی زۆری تێچوو و هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری ویست تا بە ئەنجام بگا و بەداخەوە هیچ کەس و لایەنێک سپۆنسەری کارەکەی نەکرد و هەر وا بڵاومان کردەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.