ھومایوون شەجەریان لە شاری سنه كۆنسێرتی گۆرانی و مووزیكی بهڕێوه برد
ئێوارەی ئهمڕۆ ٤ی بهفرانباری ١٣٩٥ی ههتاوی ھومایون شەجەریان لە ھۆڵی ئازادیی شاری سنە كۆنستێرتێكی گۆرانی و مووزیكی ئەنجامدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە ھونەرمەند و چین و توێژەكانی شاری سنە و دەوروبەری بەشداریان لە كۆنسێرتەكەدا كرد.
ھومایون شەجەریان كوڕی ھونەرمەندی ناوداری فارس محەمەد رەزا شەجەریانە، ئێستا جگە لە گۆرانی گوتن ژەنیاری چەند ئامێرێكی مووزیكییە، یەکەم ئەلبومی سەربەخۆی خۆی بەناوی (نەسیمی وەسڵ)ی لە ساڵی 2003 بڵاو کردەوە.