شرۆڤەکارێکی ئەمریکایی: ترامپ دوای هاتنە سەر کاری، پشتیوانی لە گۆڕینی ڕژیم لە ئێران دەکات

0
851

ڕۆژی کورد: مایکێک لێدین، کارناس و شرۆڤەکاری ئەمریکایی لە بابەتێکدا کە لە گۆڤاری فۆربزـدا بڵاو بۆتەوە، دەڵێ دابەشکردنی پۆستەکان و هەڵبژاردنی کەسەکان بۆ ئەو پۆستانە لە لایەن ترامپ ـەوە ئەوەمان بۆ دەردەخا کە ترامپ دوات بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ناساندن و دەست بەکاربوون، پشتیوانی لە گۆڕینی ڕژیم لە ئێران دەکات.

بەپێی هەواڵی دەنگی فارسیی ئەمریکا، ئەو شرۆڤەکارە سیاسییەی ڕێکخراوی پشتیوانی لە مافی مرۆڤ لە بابەتەکەی خۆیدا کە لەژێر ناونیشانی “شۆڕشی ئێمە”ـدا بڵاو بۆتەوە نووسیویەتی: “ژنراڵەکان فلین، مێتیس، کلی و پۆمپئۆ، ڕوانگەی توندیان لەمەڕ ئێرانەوە هەیە و گشتیان لەمەڕ ڕێکەوتننامەی ناوکیی ئێران، بە ڕاشکاوانە ڕەخنەیان گرتووە و هەڵوێستی توندیان نواندووە و لایەنگری هەڵوێستی توندتری ئەمریکا لە هەمبەر ئێران بوون و بە بڕوای هەر سێ کەسیان دەبێ ڕژیم لە ئێران بگۆڕدرێ، هەر بۆیە دەتوانین بڵێین ئەگەر ترامپ لەگەڵ ئەو سێ کەسە هاوڕا نەبوایە ئەوا ئەوانی بۆ ئەو پۆست و بەرپرسیارەتییانە هەڵنەدەبژارد.

لدین لە درێژەدا دەنووسێ: “بەڕای من ئێمە لە داهاتوودا ڕەخنەگەلی توند و ئاشکرای سیاسییە باڵاکانمان و بە ئەگەر زۆریش لەلایەن سەرۆک کۆماری تازەوە لە هەمبەر کۆماری ئیسلامی دەبینین”.

لدین کە یەکێک لە رەخنەگرەە سەرەکییەکانی سیاسەتی باراک ئۆباما لەمەڕ ئێرانە هەروەها نووسیویەتی: “بەشێکی زۆر لە کارناسانەکان هێشتا ئەو گۆڕانەیان بۆ دەرنەکەوتووە و هێشتاش نابینن کە ئۆباما یەکگرتووییەکی ستراتژیکی لەگەڵ ئێران کە سەرەکیترین دوژمنی ئێمە بەستووە و لە ئەنجامدا خۆمان لەگەڵ ڕووسیە لە یەک بەرەدا بینییەوە.”

لدین لە درێژەی بابەتەکەی خۆیدا نووسیویەتی: “هەر کەس ڕاستگۆیانە لە جیهانی ئەمڕۆ بڕوانێ دەبێ بەو ئەنجامە بگات کە ئۆباما دەیهەوێ ئێران سەربکەوێت. ئۆباما پشتیوانی لە سیاسەتەکانی ئێران لە سووریە، عێراق و لبنان ـدا دەکای و چەکیان دەداتێ. هێزە تایبەتییەکان لە تەنیشت ئێران شەڕ دەکەن. ماوەیەک بەر لە ئێستا خەریک بوو ئێران سووریە بدۆڕێنێ بەڵام هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕووسیە، مەلاکانی ئێرانیان ڕزگار کرا. ئەمڕۆ ئیتر کەس چاوەڕوانیی ئەوە ناکا کە ئێرانییەکان لە ئێراق یان سووریە بچنە دەر هەرچەند هەزاران کەس لە هێزەکانیان کوژراوە و میلۆنها دۆلار (لە پارەی ئێمەیان) دۆڕاندووە کە لەوێ تێچوویان کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت